به‌وێنه.. كازم ساهیر له عێراقه؟
وێستگە ستایل-
له نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه و باس له‌وه ده‌كرا كه كازم ساهیر له عێراقه و هاتوه بۆ پشتگیری خۆپیشانده‌ره‌كان.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره هاتۆته عێراق بۆ پشتگیری خۆپیشانده‌ره‌كان و دوور نیه بڕفێنرێت و هه‌ندێكی دیكه‌ش باسیان له‌وه كردوه ئه‌و كه‌سه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه كازم نییه.
له‌ڕاستیدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌هاتۆته عێراق و ئه‌و كه‌سه‌ش ته‌نها شێوه‌ی له كازم ده‌چێت كه وێنه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و له‌لای خۆشیه‌وه كازم هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه.
شایه‌نی باسه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق كازم ساهیر پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌ربڕیوه و بڕیاری ئه‌وه‌شیداوه كه به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی سعودیه نه‌كات به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا عێراق تێی كه‌وتووه.
AM:10:35:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3972
جار خوێنراوه‌ته‌وه