دوای هاوسه‌رگیری هاوڕێیه‌تی ئه‌م كه‌سانه مه‌كه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار دوای هاوسه‌رگیری هاوڕێكه‌ت ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆ ژیانت، بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌بیت باشتر وایه له‌دوای هاوسه‌رگیری له‌م جۆره كه‌سانه بۆ هاوڕێیه‌تی دوور بكه‌ویته‌وه.
1-ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كت هه‌یه و كاتێك باسی هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت هه‌ست به بێزاری ده‌كات و وا هه‌ست ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت تۆی له‌و بردوه و ڕه‌فتاره‌كانی دوای هاوسه‌رگیری تۆ گۆڕاوه ئه‌وه باشتر وایه لێی دوور بیت چونكه هیچكات ڕێنمای باشت پێ ناڵێت و هاوسه‌ره‌كه‌تی خۆش ناوێت.
2-ئه‌و هاوڕێیه‌ت كه زۆر ئاره‌زووی منداڵ ده‌كات و كه قسه ده‌كات ته‌نها باسی منداڵه‌كانی خۆی ده‌كات و پرسیار له تۆ ده‌كات كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت منداڵ بهێننه دنیاوه، باشتر وایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سۆزداریه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت په‌نا بۆ ئه‌م كه‌سه نه‌به‌یت.
3-ئه‌و كچه‌ی به‌رده‌وام ڕه‌خنه له هه‌موو پیاوێك ده‌گرێت و هیچ كه‌سی به‌دڵ نییه ئه‌وه باشتر وایه لێی دوور بیت چونكه وا له تۆش ده‌كات له هاوسه‌ره‌كه‌ت جیا ببیته‌وه و گومانت بۆ دروست ببێت له‌سه‌ری.
4-ئه‌و هاوڕێیه‌ت كه له هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ر نییه و به‌رده‌وام ته‌نها قسه و باسی گله‌ی كردنه له هاوبه‌شبی ژیانی له هاوسه‌ره‌كه‌ت ساردت ده‌كاته‌وه.
PM:03:10:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوه‌ته‌وه