پیاوێك ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر ئافره‌تێك و دواتر ئاگری له جه‌سته‌ی به‌ردا
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێك له ویلایه‌تی ئه‌وتار برادیش له هندستان دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێكه‌وه یه‌كێك له‌وانه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ئافره‌ته‌كه‌ی سوتاندوه.
ئه‌م ڕووداوه كۆمه‌ڵگه‌ی هندی توڕه كردوه، ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌ن 23 ساڵه دوای سوتاندنی له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری %60-70 ی له‌شی سوتاوه و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و تا ئێستا ته‌نها یه‌ك پیاو له‌و 3 پیاوه‌ی كه تۆمه‌تبار كراوه به‌م تاوانه ده‌ستگیر كراون.
ئه‌م خانمه پێش ئه‌وه‌ی بسوتێنرێت دوو پیاوی گونده‌كه‌یانی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ری و وێنه گرتنی له‌كاتی ده‌ستدرێژی كردنه‌كه تۆمه‌تبار كردووه و یه‌كێك له‌وان ده‌ستگیر كراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش هه‌ڵهاتوه و پێشتریش به چه‌ند كارێكی دیكه‌ی نایاسایی تۆمه‌تبار كراوه.
ئه‌م تاوانه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌و ڕوداوه دێت كه خانمه پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری به‌ناوی بریانكا ریدی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له ناوچه‌ی حه‌یده‌ر ئاباد له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پیاوه‌وه ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌یان به‌رامبه‌ر كردوه جه‌سته‌ی ئه‌م خانمه پزیشكهیان سوتاندوه.
PM:02:03:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 14644
جار خوێنراوهتهوه