ئه‌لیسا: ڕقم له ئیسرائیله
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی "ئه‌لیسا" خه‌مباری خۆی ده‌ربڕی بۆ كۆچی دوای هونه‌رمه‌ندی ناوداری میلی میسری "شه‌عبان عه‌بدولره‌حیم" دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه و كۆچی دوایكردوه.
له‌ڕێی تویتێك كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌لیسا نوسیویه‌تی" خودا له شه‌عبان خۆش بێت ئه‌و كه‌سێك دانسقه و تایبه‌ت بوو و له‌گه‌ڵیدا كه‌سێك بووه كه پڕ بووه له ووزه و خوێن شیرین بووه" ئه‌مه ئه‌و وشانه‌یه كه ئه‌لیسا بۆ ده‌ربڕینی خه‌مباری خۆی بۆ كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده میلیه ده‌ری بڕیوه و كۆتای تویته‌كه‌ی به هاشتاگی #ڕقم له ئیسرائیله " هێناوه كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌كانی شه‌عبان.
كۆتا ده‌ركه‌وتنی شه‌عبان له ئاهه‌نگی وه‌رزی ڕیاز بووه و به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیه‌وه له‌سه‌ر كورسی دانیشتوه و له ئاهه‌نگه‌كه‌دا گۆرانی وتوه.
PM:01:47:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4976
جار خوێنراوه‌ته‌وه