له چین مه‌رجێكی جیاواز بۆ به‌كارهێنانی مۆبایل په‌یڕه‌و ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
حكومه‌تی چین مه‌رجێكی جیاواز و سه‌یری سه‌پاندوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كان به‌كارده‌هێنن.
پێگه‌ی " ئه‌نگاد جیت" ته‌كنیكی كه زمانحاڵی حكومه‌تی چینه له‌ڕێی هه‌واڵێكه‌وه ئاشكرای كردوه كه له یه‌كی 12 ی ئه‌مساڵه‌وه یاسایه‌كی نوێ كاری پێ ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كارهێنه‌ری مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كانن ده‌بێت په‌یوه‌ست بن پێیه‌وه.
هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت مۆبایلی زیره‌ك به‌كاربهێنێت ده‌بێت ڕوپێوی ڕوناكی بۆ ڕوخساری بگیرێت و به‌راورد بكرێت به پێناسه‌كه‌ی و ئه‌مه‌ش له‌ناو مۆبایله‌كه‌یدا سه‌یڤ بكرێت بۆ ئه‌مه‌ش هاوڵاتیان ناچار ده‌بن مۆبایلی نوێ بكڕێت یان هێڵێك به‌كاریهێنن كه تایبه‌ت بێت به‌م خزمه‌تگوزاریه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك مۆبایله‌كه‌ی بكاته‌وه له‌لایه‌ن مۆبایله‌كه‌یه‌وه وێنه‌ی ڕوخساری بگیرێت و به‌راورد بكرێت به‌و وێنه‌یه‌ی له‌ناو مۆبایله‌كه‌یدا هه‌یه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه كه كه‌س نه‌توانێت مۆبایلی كه‌سێكی دیكه به‌كاربهێنێت و له‌گه‌ڵیدا مۆبایل له ده‌ستی هاككه‌ر و دزه‌كان پارێزراو ده‌بێت و هه‌مان جۆر له ته‌كنیك ده‌كرێت بۆ داخڵ بوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پێگه تایبه‌تیه‌كانی كڕینی كه‌لوپه‌ل له ئه‌نته‌رنێت به‌كاربهێنرێت.
AM:09:00:03/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3396
جار خوێنراوه‌ته‌وه