سێ كار ده‌بێت له ته‌مه‌نی لاوێتیدا ئه‌نجامی بده‌یت
وێستگە ستایل-
له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا مرۆڤ چالاكه و ووزه‌یه‌كی زۆری هه‌یه، به‌ڵام كات زۆر خێرا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویسته كاته‌كانی ته‌مه‌نی گه‌نجیت به‌فیڕۆ نه‌ده‌یت، له‌م بابه‌ته‌دا به سێ ڕه‌فتار ده‌بیت كه پێویسته له ته‌مه‌نی لاوێتیدا ئه‌نجامیان بده‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجاریش بێت.
1- له ڕه‌فتاری خراپ دوور بكه‌وه‌ره‌وه:
هیچ كه‌سێك نیه ڕه‌فتاری هه‌ڵه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له ڕه‌فتاره خراپه‌كانت دوور بكه‌ویته‌وه، بۆنمونه دوركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و هه‌ر ڕه‌فتار و كارێك كه زیان به ته‌ندروستی و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانت بگه‌یه‌نێت.
2-له‌گه‌ڵ نه‌نك و باپیره‌ت قسه بكه:
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وان ته‌جروبه‌ی باشیان هه‌یه و ده‌توانیت سوود له بیرۆكه‌ی ئه‌وان وه‌ربگریت، قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی گوێگرتن بۆ ڕێنمای پزیشكێكی ده‌رونی سوودی هه‌یه.
3-توانا و داهێنانی خۆت ده‌ربخه و كاره‌كانت له ته‌نها قسه‌كردن بگۆڕه بۆ ڕه‌فتار:
بۆنمونه ئه‌گه‌ر ئاره‌زوی كه‌مانچه ده‌كه‌یت ئه‌وه هه‌وڵبده ببیت به كه‌مانچه ژه‌نێكی لێهاتووه و بێ ترس داهێنانی خۆت بكه.
AM:09:15:25/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4932
جار خوێنراوه‌ته‌وه