پیاوان به‌م ڕه‌فتارانه‌ی ئافره‌ت هه‌ست به سوكایه‌تی ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
له دوای هاوسه‌رگیری هه‌ریه‌ك له ئافره‌ت و پیاو ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوبه‌شی ژیانیان ڕێزیان لێ بگرێت و نرخیان بزانێت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی یه‌كێكیان خراپ و نه‌شیاو ڕه‌فتار ده‌كات ئه‌وه ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ست به سوكایه‌تی ده‌كات، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی خانمان واده‌كات پیاو هه‌ست به سووكایه‌تی و كه‌مته‌رخه‌می هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
1-زۆرینه‌ی كات كه منداڵه‌كانی پێش مێرده‌كه‌ی ده‌خات:
خانم ئه‌گه‌رچی منداڵه‌كانت پارچه‌یه‌كن له‌تۆ و به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی ژیانتن ئه‌وه بیرت نه‌چێت كه هاوسه‌ره‌كه‌شت پێویستی به گرنگی پێدان هه‌یه، باشتر وایه خۆشه‌ویستی و گرنگیدان بۆ هه‌ردوكیان به‌ش بكه‌یت و كه‌سیانی لێ بێ به‌ش نه‌كه‌یت.
2-ته‌واوی ووزه و توانای خۆت به‌كارده‌هێنیت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ببینیت:
كاتێك ته‌واوی توانای خۆت له ڕۆژدا سه‌رف ده‌كه‌یت و دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یته ماڵه‌وه شه‌كه‌ت بویت هیچ ووزه‌یه‌كت پێ نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر ببه‌یت، پێویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا پێداچونه‌وه به‌كاره‌كه‌تدا بكه‌یت و باڵانسی ژیانتان هاوسه‌نگ بكه‌یت.
3-ڕه‌فتاری توند:
به‌ڕه‌فتاری وشك و ڕه‌ق و دوور له وشه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌جوڵێره‌وه ئه‌گه‌رنا چاوه‌ڕێ بكه له‌جیاتی تۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دیكه دروست بكات.
4-وه‌رنه‌گرتنی ڕێنماییه‌كانی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانتان:
هه‌میشه كارێك بكه به یه‌كه‌وه منداڵه‌كانتان په‌روه‌رده بكه‌ن و ڕێز له بۆچونه‌كانی بگره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و ژیانتان.
AM:09:44:24/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4492
جار خوێنراوه‌ته‌وه