ماریا شاراپۆڤا کچە تێنسزانی رووسی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی له‌ناو دارستانه‌كانی ڕواندا له‌گه‌ڵ گۆرێلایه‌ك بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م خانمه له‌سه‌ر وێنه‌ی نوسیویه‌تی" له ڕواندام و گه‌شتێكی به‌یانی زووه و له دارستانه بارانه‌ویه‌كانم بۆ بینینی گۆرێلا"، شایه‌نی باسه ڕواندا وڵاتێكه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقاوه و ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوی هه‌میشه سه‌وزه و به نیشتیمانی "گۆرێلا شاخاویه‌كان و مه‌یمونه ئاڵتونیه‌كان" ناسراوه.
شاراپۆڤا لە دایکبووی ١٩ی نیسانی ١٩٨٧ لە ڕۆژئاوای سیبیریا، به یه‌كێك لە تێنسزانە ئافرەتە باشەکانی جیهان دەناسرێت لە دوایین ڕیزبەندی پۆلینکردنی باشترین تێنسزانی ئافرەتان لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٣ لەپلەی دووەمدایە، لەماوەی ژیانی چەندین پاڵەوانییەتی مەزنی بردۆتەوە لەوانە گراند سەلام و وێمبلدۆنی ٢٠٠٤ و ئەمریکای کراوەی ٢٠٠٦ و ئۆسترالیای کراوەی ٢٠٠٨ و فەڕەنسای کراوەی ٢٠١٢ ئەمەو لەماوەی ژیانی وەرزشیدا ٢٩ دەستکەوتی تاکەکەسی هەبووە.
AM:11:32:13/11/2019