كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌كه‌یان به كڵاوی ماتۆڕ سواریه‌وه كار ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
فه‌رمانبه‌ره‌كانی فه‌رمانگه‌یه‌ك له هندستان دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بونه‌ته جێگه‌ی باس و بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌سات دوور بن به كڵاوی ماتۆڕسواره‌وه كاری ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان ڕایی ده‌كه‌ن.
له فه‌رمانگه‌ی كاره‌با له شاری " پاندا" له ویلایه‌تی "ئۆتار برادیش" كڵاوی ماتۆڕ سواریان كردۆته سه‌ریان و كاری ڕۆژانه‌یان ده‌كه‌ن، له‌ڕاستیدا ئه‌مانه نه ماتۆڕ سوارن و نه‌عاشقی ماتۆڕن به‌ڵكو ئه‌و بینایه‌ی كاری تیادا ده‌كه‌ن زۆر كۆنه و له هه‌موو چركه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری داڕمانی سه‌قفی بیناكه هه‌یه به‌سه‌ریاندا و بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له مه‌ترسی پارێزراو بن ئه‌م جۆره كڵاوه‌یان كردۆته سه‌ریان.
ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند جار لایه‌نه به‌رپرسه‌كانیان له مه‌ترسی بیناكه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه به‌ڵام كه‌س نه‌هاتوه به ده‌نگیانه‌وه.
AM:09:42:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه