ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی سینگڵه‌كانه
وێستگە ستایل-
ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت و خۆشه‌ویستی نه‌بێت پێی ده‌وترێت سینگڵ، له جیهاندا ڕۆژی 11-11 وه‌ك ڕۆژێكی تایبه‌ت به سینگڵه‌كان دیاری كراوه، له چین و هۆن كۆنگ یاد ده‌كرێته‌وه و وه‌ك ڕۆژێكی پشوو دیاریكراوه .
مێژووی ڕۆژی جیهانی سینگڵه‌كان له چییه‌وه هاتووه؟
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه خوێندكارانی زانكۆی "نانجینگ" كه ده‌كه‌وێته باشوری چین ساڵی 1990 ڤیستیڤاڵێكی تایبه‌تیان به ڕۆژی جیهانی سینگڵه‌كان له 11- 11 دا ساز كردوه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش دوو تیۆری هه‌یه و مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕۆژه بۆ ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی ژماره‌كان یه‌كن و سینگڵیش تاك و ته‌نهایه و كه‌سی له‌گه‌ڵدا نیه.
یه‌كه‌م تیۆری:
چیرۆكێكی باس له‌وه ده‌كات كۆمه‌لێك گه‌نج كه هاوڕێی یه‌كتر بوون یاریه‌كی تایبه‌تیان كردوه و تیایدا هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌و ئاره‌زوه‌ی دڵیان باسكردوه كه ویستویانه و هه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه پێویستیان به‌وه هه‌یه هاوڕێی كشیان هه‌بێت و ئه‌و ڕۆژه‌یان ناوناوه "ڕۆژی جیهانی سینگڵه‌كان"
دووه‌م تیۆری:
چیرۆكێكی دووه‌م باس له پیاوێك ده‌كات كه‌ناوی Guang Gun "هو گوان" ه و كاتێك منداڵ بووه پێیان وتووه " گوان گان" واته سینگڵ و دواتر بۆته خوێندكاری زانكۆی "نانجینگ" بووه و خانمێك بۆته خۆشه‌ویستی و دواتر ئه‌م خانمه توشی شێرپه‌نجه بووه و له‌ڕۆژی له‌دایكبوونی گوان كۆچی دوایكردوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌م گه‌نجه به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام چۆته سه‌ر گۆڕی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و مۆمی داگیرساندوه و خه‌مبار بووه و بۆ ڕێزگرتن له‌م هه‌سته‌ی ساڵانه خوێندكارانی زانكۆی "نانجینگ" ئه‌م یاده‌یان كردۆته‌وه.
له ئێستادا حكومه‌تی چین بۆ ئه‌وه‌ی سودێكی دارایی له‌م ڕۆژه وه‌ربگرێت 11-11 ی به فه‌رمی كردۆته ڕۆژی جیهانی سینگڵه‌كان و له بازاڕه‌كاندا داشكاندنی تایبه‌ت بۆ كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كرێت تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی سینگڵن و هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه.
AM:09:31:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3468
جار خوێنراوه‌ته‌وه