چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانكردن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر
وێستگە ستایل-
چه‌وری جگه‌ر یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بڵاوه‌كانی ئێستا و زۆر كه‌س له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانكردن و چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- پشكنینی نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشکه‌وه بۆ دیارکردنی هۆکار و جۆر و قۆناغی نه‌خۆشیه‌که و هه‌بوونی ئاکام و ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیدار.
2- پشكنینیی خوێن :
- پشكنینیی گشتی : CBP & ESR ۰
- پشكنینی كاره‌كانی جگه‌ر و ئه‌نزیمه‌کانی جگه‌ر
- پشكنینی ڤایر‌وسی هه‌وکردنی جگه‌ر A, C , B و ڤایرۆسه‌کانی تر.
- پشكنینیی شه‌کره‌ی سێ مانگی .
- پشكنینیی کۆلیستڕۆڵ و چه‌وریه سیانیه‌کان.
3-تیشک : سۆنار ، تیشکی ( X-ray) ، ( MRI) .
4- وه‌رگرتنی نموونه له خانه‌کانی جگه‌ر.
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
1- دابه‌زاندنی کێش و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی .
2- وازهێنان له خواردنه‌وه کحولی و گازی و وزه‌به‌خشه‌کان.
3- وازهێنان له خواردنه‌وه کحولیه‌کان.
4- به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان و ڤیتامین و ته‌واوکه‌ری خۆراکی تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی چه‌وری جگه‌ر.
5- شێوازی ژیانی ته‌ندروست : خواردنی ژه‌مه‌کان له کاتی خوێدا ، دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و که‌م خه‌وی ، وه‌رزش کردن نیو كاتژمێر یان زیاتر ڕۆژانه ، خواردنی سه‌وزه و میوه سێ جار له نێوان ژه‌مه‌کان ، خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو.
6-دوور که‌وتنه‌وه له کۆمه‌ڵێک خووی هه‌ڵه که زیان به ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن .
7- کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره و چه‌وریه‌کانی خوێن.
8-به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک گژوگیای سروشتی که سوودیان هه‌یه له قۆناغه‌کانی سه‌رتادا پاش ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ پزیشکی پسپۆڕ .
PM:12:19:10/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 9848
جار خوێنراوه‌ته‌وه