به‌وێنه.. هونه‌رمه‌ندان و پێشكه‌شكاران بۆ مه‌رگی لانه و ئامانج به‌داخن
وێستگە ستایل-
شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە، زۆرینه‌ی ڕاگه‌یاندنكار و هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان و هاوڵاتیان خه‌مباری خۆیان له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بۆ مه‌رگی ئه‌م خێزانه ده‌ربڕی.
- هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵا بۆ مه‌رگی ئه‌م خێزانه نوسیویه‌تی " زۆر به‌داخه‌وه ڕۆحتان شاد و ئارام بێت"
- هونه‌رمه‌ند ڕه‌وا عه‌بدول له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی"نازانم بڵێم چی.. ئاخر بۆ؟"
- كانی خانمه پێشكه‌شكاری ڕووداو شه‌وی ڕابردوو له پۆستێكدا كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی" ئه‌رێ ئه‌م مرۆڤ كوشتنه هه‌تاكو كه‌ی بێزار نه‌بوون؟ چیتان له‌و منداڵه داماوه ویست؟ ئه‌بێ ئه‌و منداڵه ساوایه چه‌ند ترسابێ له ده‌نگی ته‌قه‌كان؟"
- كوڕه گۆرانیبێژ نه‌وید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستگرام نوسیویه‌تی"ئاوامان لێهاتووە ! بۆ ئاوا بێ ڕه‌حم بووین، وڵاتەکەمان بەرەو کوێ دەڕوا ؟ دەنگی ناڕازی قسەی لەگەڵ دەکرێ و بە دیالۆگ کێشەکەی لە هەر بوارێک بێت چارەسەر دەکرێت لە ناو نابردرێت ... ناسڕێتەەوە. لە ناخی دڵمەوە نارەحەتم بۆ ئەو ڕووداوە بۆ ئەو کارەساتە کە لە کوردستان بۆتە دیاردەیەکی نۆرماڵ و هەر کەسێکیان بە دڵ نەبێت بە ئەو شێوازە دووری دەخەنەوە.
لێرەوە سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم. ئەگەر کوشتنی ئەوان تاوانێک بێت کوشتنی مناڵەکەیان دوو تاوانە"
- خانمه هونه‌رمه‌ند یه‌ریڤان هه‌ڵه‌بجه‌ی نوسیویه‌تی"بە داخەوەم بۆ ئەم هەواڵە ناخۆشە ڕۆحتان شاد بێت"
-كه‌ناڵی نێت تڤی له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌یان له ئینستگرام خه‌مباری خۆیان بۆ ئه‌م كاره‌ساته ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێن"هه‌واڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌وان‌و پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، ئامانج بابانی‌و لانه محه‌مه‌دی خێزانی‌و منداڵه‌كه‌یان هه‌موومانی تووشی داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی گه‌وره‌كرد، به‌ناوی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ران‌و كارمه‌ندانی نێت تیڤی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو هاوپیشه‌كانی‌و كه‌سوكاریی‌و سه‌رجه‌م میدیاكارانی كوردستان ده‌كه‌ین."
-ڕاگه‌یاندنكار و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ڕووداو هیوا جه‌مال له پۆستێكدا له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌م دوو هاوسه‌ره و منداڵه‌كه‌یان نوسیویه‌تی"بەداخەوە بۆ مەرگی ئامانج و لانە و منداڵەكەیان"
AM:08:59:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 50252
جار خوێنراوه‌ته‌وه