ڤیدیۆ: لوبنان ڕه‌ش پۆش بووه
وێستگە ستایل-
دوای سوتانی دارستانه‌كانی لوبنان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما خه‌م ته‌واوی وڵاتی دایگر كردوه و زه‌ره‌ر و زیانی زۆری به‌و وڵاته گه‌یاندوه.
به‌شێكی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی لوبنانی و عه‌ره‌ب له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خه‌مباری خۆیان ده‌ربڕیوه .
خانمه هونه‌رمه‌ند "سیرین عبدالنور" له پۆستێك كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه تیایدا نوسیویه‌تی" خودا لوبنان و دانیشتوانه‌كه‌ی بپارێزیت ، لوبنانه سه‌وزه‌كه‌مان به به‌رچاوی خۆمانه‌وه ده‌سوتێت"
ئه‌لیسا له تویتێكدا نوسیویه‌تی" دڵم ده‌سوێت له‌گه‌ڵ هه‌موو خێزانێك كه زیان به ماڵه‌كه‌ی ده‌گات له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك كه زیان به ڕزقه‌كه‌ی ده‌گات له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك كه له‌به‌ر كڵپه‌ی ئاگر نه‌یتوانیوه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بخه‌وێت"
خانمه هونه‌رمه‌ند له‌تیفه تونسی ڤیدیۆیه‌كی سوتانی دارستانه‌كانی لوبنانی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" خودایه سۆز بنوێنه به‌رامبه‌ر لوبنان و دانیشتوانه‌كه‌ی"
AM:11:36:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2820
جار خوێنراوه‌ته‌وه