ڤیدیۆ: لبلبه ڕاستی دۆخی ته‌ندروستی عادل ئیمامی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی میسیری "لبلبه" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا دۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میسری "عادل ئیمام" ی ئاشكرا كرد و باسی له‌وه كردوه كه ته‌ندروستی زۆر باشه و به‌م نزیكانه كاری وێنه‌گرتنی نوێترین درامای ته‌واو ده‌كات.
له میانی به‌ژداری كردنی له میهره‌جانی ئه‌سكه‌نده‌ریه ی سینه‌مای دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پرۆگرامی ARAB WOOD" ساز كردوه كه له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی ڕۆتانا پیشاندراوه و ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" عادل زۆر باشه و وه‌ك مانگه و پێش ئه‌وه‌ی بێم بۆ میهره‌جانه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وبووم و له ئێستادا كاری وێنه‌گرتنی ئه‌و درامایه‌ی ته‌واو ده‌كات كه له ماوه‌ی ڕابردودا به‌هۆی خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتبوو"
شایه‌نی باسه درامای " فلانتینۆ" بڕیار بوو له مانگی ڕه‌مه‌زانی 2019 پێشكه‌ش بكرێت به‌ڵام به‌هۆی خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام كاره‌كه وه‌ستێنرا و بڕیار وایه له مانگی ڕه‌مه‌زانی 2020 نمایش بكرێت.
AM:09:51:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 8468
جار خوێنراوه‌ته‌وه