بۆچی زۆر كه‌س ئاره‌زووی زۆر خواردنی گۆشت ده‌كه‌ن؟
وێستگە ستایل-
هه‌رچه‌نده زیانه‌کانی زۆر خواردنی گۆشت به تایبه‌ت گۆشتی سوور بۆ ته‌ندروستی ده‌مێکه ئاشکرایه و پزیشکه‌کان به به‌رده‌وامی هۆشداری بڵاوده‌که‌نه‌وه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌رده‌وامن له زۆر خواردنی، دكتۆر كامه‌ران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دات.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌روونزانی که له لایه‌ن دكتۆر یۆجین تشان و دكتۆر ناتالیا زلاتیفسكا له دوو زانکۆی ئوستورالیا ئه‌نجامدرا، ئه‌م پسپۆڕانه باس له‌وه ده‌كه‌ن هۆکاری حه‌زی زۆر گۆشت خواردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌یری گۆشت ده‌کرێت وه‌ک ڕه‌مزێک و پێوانه‌یه‌ک بۆ باری ئابووری و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ.
له ڕابردوودا له کۆمه‌ڵگا کشتوکاڵیه‌کان له‌به‌ر گرانی نرخی گۆشت زۆرینه‌ی جوتیار و دانیشتووان به زۆری به‌رووبوومی ڕووه‌یان خواردووه و گۆشت خواردن تایبه‌ت بووه به ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌ستۆکراته‌کان و ئه‌و جۆره تێڕوانینه له نه‌ستی زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان دا ماوه‌ته‌وه تا ئێستا.
ئه‌م دوو خانمه پزیشکه بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و که‌سانه‌ی باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیان نزمتره زیاتر گۆشت ده‌خۆن و له به‌روبومی ڕووه‌کیان پێ باشتره.
تێبینی : له کوردستان دوای گرانی ساڵی نه‌وه‌ته‌کان ئه‌م بۆچوونه زۆر تۆختر بۆته‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامه .
PM:01:05:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوه‌ته‌وه