ئەو کارانەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکەدا ژنانی سعودیە دەتوانن ئەنجامیبدەن
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل
لە دوو ساڵی رابردووەوە کە پاشای وڵاتەکە کۆمەڵێک فەرمانی شاهانەی دەرکردووە ژنانی سعودی دەتوانن هەندێک کار ئەنجامبدەن کە پێشتر بە درێژایی مێژووی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە ئەنجامیبدەن.
یەکەم: بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ژنانی سعودی دەتوانن ئۆتۆمبێل لێبخوڕن و مۆڵەتی شۆفێرییان هەبێت
دووەم: لەمەودوا ژنانی سعودیە دەتوانن ببنە کاپتنی فڕۆکەوان لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی وڵاتەکەیان
سێیەم: ژنانی سعودیە بۆیان هەیە بچنە یاریگاکان و لەناو یاریگاوە بینەری یارییە وەرزشییەکان ببن
چوارەم: کارکردن بۆ ژنانی سعودیە پێویستی بە رەزامەندی وەلی ئەمر هەیە، بەڵام لەمەودوا ژنانی سعودیە دەتوانن بەبێ رەزامەندی کەسانی بەخێوکەر و نزیکیان ئەم چوار کارە بکەن " توێژەری یاسایی، توێژەری ئاینی، توێژەری کۆمەڵایەتی، یاریدەدەری کارگێڕی".
پێنجەم: بۆ یەکەم جار پۆستی وتەبێژی باڵیۆزخانەی سعودیە بە ژن درا، لە ئێستادا فاتیمە سالم وتەبێژی باڵیۆزخانەی سعودیەیە لە واشنتن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
شەشەم: لە ئێستادا کچان و ژنانی سعودیە دەتوانن بەبێ مەرجی رەزامەندی بەخێوکەرەکانیان بخوێنن.
حەوتەم: بۆ یەکەمجار لە مێژووی شانشینی سعودیەدا رێگە بە کچان و ژنان دەدرێت بەشداری لە نمایش و چالاکیەکانی سەر تەختەی شانۆ بکەن.
هەشتەم: ژنانی سعودی دەتوانن لەگەڵ خێزانەکانیان لە یادکردنەوەی رۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەیاندا بەشداری بکەن.
نۆیەم: بۆ یەکەمجار کچان و ژنانی سعودیە رێیان پێدەدرێت لە قوتابخانەکاندا وەرزش ئەنجام بدەن " بەو مەرجەی لەگەڵ حوکمەکانی ئاینی ئیسلام بگونجێت".
دەیەم: کچان و ژنانی سعودیە بۆ یەکەمجار بەبێ مەرجی رەزامەندی خێزانەکانیان دەتوانن ببنە خاوەنی پاسپۆرت، ژنانی سەرو 21 ساڵیش بەبێ رەزامەندی خێزانەکانیان دەتوانن گەشت بۆ دەرەوەی وڵاتەکەیان بکەن.
یانزەیەم: کچان و ژنانی سعودیە دەتوانن لە زانکۆکاندا مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندی بەکاربهێنن.
دوانزەیەم: لەمەودا ژنانی سعودیە دەتوانن لە لیژنەی فەتوا کاربکەن و فەتوا بڵاوبکەنەوە کە پێشتر بۆ ماوەی زیاتر 45 ساڵ تەنها پیاوان بۆیان هەبوو ئەو کارە بکەن.
PM:12:10:26/09/2019
ئهم بابهته 5320
جار خوێنراوهتهوه