وێنه و ڤیدیۆ.. له ژێر ئاو داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد و خنكا
وێستگە ستایل-
كچێك وێنه پڕ له خه‌مه‌كانی هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه له كاتی به‌سه‌ربردنی پشووی هاوینه‌یان له ته‌نزانیا، ئه‌و كاته‌ی هاوڕێكه‌ی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له‌ژێر قوڵای ئاوی زه‌ریای هندی داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات خنكاوه و نه‌گه‌یشتوه به ئاواتی دڵی.
كینیشیا ئه‌نتوان چه‌ند چركه‌یه‌ك له ڤیدیۆیی هاوڕێ كوڕه به ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی "ستیڤن ویبر" بڵاوكرده‌وه ئه‌و كاته‌ی له قوڵای ئاوێكدا داوای هاوسه‌رگیری لێده‌كات و دوای ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌خنكێت.
ویبر و ئه‌نتوان به‌یه‌كه‌وه چونه‌ته شاری بانتون روج له لۆیزیانا و چۆته ناو ئاوی زه‌ریای هندی و نامه‌ی داواكاری هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی خستۆته ناو پارچه‌یه‌كی پلاستیكیه‌وه و داوای له ئه‌نتوان كردوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات و له نامه‌كه‌دا نوسیویه‌تی" ناتوانم بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ناسه بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێم چه‌ندم خۆش ده‌وێت هه‌موو ڕۆژێك و تۆ ڕازی ده‌بیت هاوسه‌رگیری بكه‌یت له‌گه‌ڵم؟
دواتر قتویه‌كی بچووك كه ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری تیادایه له گیرفانی ویبر دێته ده‌ره‌وه و بۆ هه‌میشه ژیان جێده‌هێڵێت.
ئه‌نتوان له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووك نوسیویه‌تی" تۆ له قوڵای ئاوه‌كه نه‌هاتیته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی من ببیستیت، به‌ڵێ به‌ڵێ یه‌ك ملیۆن جار به‌ڵێ، هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م"
PM:06:51:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2740
جار خوێنراوه‌ته‌وه