به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێكه له‌سه‌ر 80 هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ی 22 ساڵی خایاندوه تیایدا هاتوه به‌رده‌وام به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووهك زیاد ده‌كات.
ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه حه‌بی مه‌نع ده‌خۆن مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م سێ هێنده زیاتره له چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌م جۆره حه‌بانه به‌كارناهێنن، و زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌م جۆره حه‌به‌وه ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان له له‌شی ئافره‌تدا زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م.
ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م ده‌گۆڕێت به گوێره‌ی كێشی ئافره‌ت و چالاكی جه‌سته‌ی و ئاستی زانستی و كێشانی جگه‌ره و پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع ته‌نها بۆ یه‌كجار له ته‌مه‌ندا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به ڕێژه‌ی %33 زیاد ده‌كات.
یه‌كێك له پزیشكه‌كانی پسپۆڕ له زینده‌چالاكی له‌ش باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م بابه‌ته زۆر شیاوه له‌ڕووی بایلۆجیه‌وه چونكه به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع تێكڕای زینده‌چالاكی له‌ش خێرا ده‌كات و ده‌بێته هۆی زیاد بوونی كێش و كار له ده‌ردانی ئه‌نسۆلین ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و ئه‌و خانمانه‌ش كه شیری خۆیان به منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به ڕێژه‌ی %10 كه‌متر ده‌بێت له‌چاو ئافره‌تێك كه شیری خۆی به كۆرپه‌كه‌ی نه‌دات.
AM:08:56:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2560
جار خوێنراوهتهوه