چوار بڵاوترین ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه خانمان ده‌یبینن
وێستگە ستایل-
به‌شێك له‌و خه‌ونانه‌ی كه مرۆڤ ده‌یبینێت ده‌كرێت لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ بكرێت و هه‌ندێك له‌وانه‌ش ته‌نها بیركردنه‌وه‌ی زۆری ڕۆژانه‌یه، چوار جۆر خه‌ون زۆرێك له خانمان به‌رده‌وام ده‌یبینن و ئه‌مانه‌ش به‌شێك له‌و خه‌ونانه و لێكدانهوهكانیانه.
1-ناپاكی هاوسه‌رگیری:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی تیایدا هاتوه به‌شێك له‌و خانمانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17 بۆ 48 ساڵدایه كه هاوسه‌رگیریان كردوه زیاتر خه‌ون به ناپاكی هاوسه‌رگیریه‌وه ده‌بینن، پسپۆڕانی ده‌رونی ده‌ڵێن ئه‌م جۆره خه‌ونانه هیچ پێویست به ترس و دودڵی ناكات و ئه‌وكاته‌ی پیاو زۆر سه‌رقاڵ بێت به كار و گه‌شته‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی زیاتر له‌م خه‌ونانه ده‌بینێت.
2-گۆڕینه‌وه‌ی ماچ:
ئه‌م خه‌ونه زیاتر لێكدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی هه‌یه و ئه‌و كاته‌ی خانمان له‌دۆخی ئارامدان و ژیانیان جێگیره و هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌ن.
3-سێكس له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان:
هه‌بوونی متمانه به خوود و ته‌ماشاكردنی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كه ئافره‌ت ئه‌م جۆره خه‌ونه ببینێت.
4-نه‌خۆشی توند و مردن:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خه‌ونه زۆر ترسێنه‌ره به‌ڵام له‌ڕاستیدا پێویست به ترس ناكات و مانای كۆتای قۆناغێكی ژیان و ده‌ستپێكی ژیانێكی نوێیه و زۆركات ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی هه‌یه به په‌یوه‌ندی سۆزداریه‌وه هه‌یه.
PM:12:23:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5420
جار خوێنراوهتهوه