به‌وێنه.. گه‌نجێك ماسيیه‌كی جیاوازی ڕاوكرد
وێستگە ستایل-
گه‌نجێك له‌كاتی ڕاوكردنی ماسیدا زینده‌وه‌رێكی جیاوازی توشبووه كه شێوه‌ی له ده‌یناسۆڕ ده‌چێت به‌جۆرێك چاوه‌كانی گه‌وره‌یه و لاشه‌یه‌كی بچووكی هه‌یه.
ئۆسكار لونداهل ته‌مه‌نی 19 ساڵه له‌كاتی هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕاوكردنی ماسی هه‌لبوتی شین له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌ندۆیا له نه‌رویج ماسیه‌كی جیاوازی ده‌ستكه‌وت، ئه‌م گه‌نجه ده‌ڵێت كه چوار قولاپی بۆ قوڵی 2600 پێ بۆ ناو ئاوه‌كه هه‌ڵداوه به‌ڵام دوای 30 خوله‌ك یه‌كێك له قولاپه‌كان ئه‌م ماسیه‌ی گرتوه و به بینینی ئه‌م ماسیه جیاوازه توشی سه‌رسوڕمان بووه چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" یه‌كه‌مجارمه ماسی له‌م شێوه‌یه ببینم"
له ڕێبه‌ری تایبه‌ت به ڕاوه‌ماسی كۆمپانیای Nordic Sea Angling هاتوه ئه‌م زینده‌وه‌ره شێوه جیاوازه شێوه‌ی له ماسی قرش زۆر نزیكه و 300 ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌م جۆره ماسیه هه‌بووه و ناوه لاتینیه‌كه‌ی " Chimaeras""Monstrosa Linnaeus " یه وسه‌رێكی شێوه شێری و كلێكی هه‌یه.
زۆر به ده‌گمه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاوی ماسی ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره ماسیه‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت چونكه شوێنی ژیانیان ئاوه زۆر قوڵه‌كانه و هۆكاری گه‌وره‌ی چاوه‌كانیشی بۆ ئه‌وه‌یه كه قوڵای زه‌ریا و ده‌ریاكان ببینێت.
لونداهل ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی كه له‌ڕێی قولاپه‌كه‌وه ماسیه‌كه‌م ڕاكێشاوه به‌هۆی گۆڕانی خێرای ئه‌و په‌ستانه‌ی كه ڕوبه‌ڕووی ماسیه‌كه بۆته‌وه مرداربۆته‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زوو تامی ئه‌م ژه‌مه تایبه‌ته بكه‌م بردومه‌ته‌وه ماڵه‌وه تامی هاوشێوه‌ی ماسی قه‌د وابووه به‌ڵام به‌تامتر بووه"
ئه‌م جۆره ماسیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی زۆر جیاوازه به‌ڵام ئازاری كه‌س نادات و خواردنی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر قرژاڵ و گوێچكه ماسی و زینده‌وه‌ره ئاویه‌كانه و له قوڵای 3300 پێ له‌ناو ده‌ریا بۆ خواردن ده‌گه‌ڕێن.
AM:09:12:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوه‌ته‌وه