بۆچی ئالوده‌بوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دوای دووركه‌وتنه‌وه جارێكی دیكه ئاره‌زووی به‌كارهێنانی ده‌كه‌ن؟
وێستگە ستایل-
زاناكان هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته‌یان ئاشكرا كرد كه واده‌كات ئالوده‌بوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دوای وازهێنان له به‌كارهێنانی جارێكی دیكه به‌كاری بهێننه‌وه.
ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان كه له‌سه‌ر كرتێنه‌ره‌كان ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه" هیرۆین ئاستی جۆرێك پرۆتین له مێشكدا كه‌م ده‌كاته‌وه كه پێویسته بۆ پاراستنی تۆڕه ده‌ماریه‌كان و دروستكردنیان"
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م پرۆتینه كه به "دربرین" ناسراوه واده‌كات كه‌سی ئالوده‌بوو جارێكی دیكه ئه‌م مادده‌یه به‌كاربهێنێته‌وه و ئاره‌زووی بكاته‌وه و ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر پێش ده‌خات، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هاوكاری پزیشكه‌كان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جۆرێك ده‌رمان به‌رهه‌م بهێنن كه ئاستی پرۆتینی "دربرین" له مێشكدا وه‌ك پێویست بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی ئالوده بوو جارێكی دیكه ده‌ست به به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر نه‌كاته‌وه.
له ئێستادا به‌كارهێنانی مادده ئه‌فینویه‌كان و هۆشبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاو له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبۆته‌وه و ده‌كرێت ده‌رزی "میسادۆن و بۆبرینۆرفین" بۆ ئالوده‌بوانی مادده‌ی هیرۆین به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ هاوكاری ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشكی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دوور بكه‌وێته‌وه.
AM:09:55:14/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوه‌ته‌وه