‌له‌ یه‌كه‌م دیدار ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ ڕه‌فتاری كرد ئه‌وه‌ لێی دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌

وێستگە ستایل-


ده‌وترێت مرۆڤ له‌ یه‌كه‌م بینینه‌وه‌ كه‌سایه‌تی خۆی ده‌رده‌خات، ڕه‌نگه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕێژه‌ی‌ بێت به‌ڵام كاتێك باسه‌كه‌ دێته‌ سه‌ر هاوسه‌رگیری و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌گه‌ڵی دانیشتیت ئه‌گه‌ر باسی ئه‌م بابه‌تانه‌ی‌ كرد ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ لێی دوور بكه‌ویته‌وه‌ چونكه‌ بۆ هاوسه‌رگیری شیاو نییه‌.

1- باس لە هاوسەری پێشوی بكات بەشێوەیەكی خراپ :
مارگریت رزیرفۆرد كە پزیشكێكی دەرونیە لە شتری فایتفیل لە ویڵایەتی ئەركنساس دەڵێت لە یەكەم ژواندا گوێ لەو كەسە بگرە كە قسەكانت بۆ دەكات ئەگەر پێشتر هاوسەرگیری كردبێت و لە هاوسەرەكەی جیابوبێتەوە لە قسەكانیەوە دەتوانیت لەوە تێبگەیت تا چەندێك بەرگەی بەرپرسیارێنی گرتوە و چی بۆتە هۆكاری جیابوونەوەی لە هاوسەری پێشووی و ئەگەر تەنها گلەی لە هاوسەری پێشووی هەبوو و هۆكاری جیابوونەوەكەی خستە ئەستۆی ئەو ئەوە باش بزانە بۆ تۆش هەمان شت لە داهاتودا لەپێشت دەبێت.

2- تەنها باسی خۆی بكات:
سۆزان جادۆ پسپۆڕ لە چارەسەری كێشەی هاوسەرگیری دەڵێت لە یەكەم ژواندا ئەگەر ئەگەر بەرامبەرەكەت تەنها باسی خۆی كرد و ویستی ئەوەی هەبوو تەواوی فۆكەسەكان لەسەر خۆی بێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە خاوەنی كەسایەتیەكی نێرگزیە، ئەو كاتەی كە قسەت بۆ دەكات تەماشای چاوەكانت دەكات؟ قسەكانت پێ دەبڕێت؟ گرنگی دەدات بەوەی قسەت بۆ دەكات.

3-جیاوازی دەربڕینی ڕاوبۆچون قبوڵ ناكەن؟ 
كیرت سمیس چارەسەركەر و پێشكەشكاری ڕێنمویی بۆ پیاوان دەڵێت ئەوكاتەی هاوڕێكەت ئامادەی ئەوەی تیادا بوو سەركێشی بكات و ڕا جیاوازەكانی تۆ قبوڵ بكات ئەوە نیشانەیەكی باشە.

هیچكات پێویستت بەوە نیە كەسێك هەبێت بە تەواوەتی ڕا و بۆچونەكانی تۆ قبوڵ بكات و دەستخۆشیت لێ بكات و پێویستت بە كەسێكی ترسنۆكیش نیە، تۆ كەسێكت پێویستە گفتۆگۆت لەگەڵ بكات نەك تەنها ئارەزووی گفتوگۆ بكات لەبەر ئەوەی نمایشی بیركردنەوەكانی خۆی بكات بۆت بەڵكو بۆ ئەوەی زانیاریەكانتان بگۆڕنەوە و بەیەكەوە بڕیار بدەن لەسەر داهاتوو.

4-ڕەتی بكاتەوە دان بەوەدا بنێت هەڵەی كردوە:
كیرت سمیس دەڵێت زۆرینەی كێشەی نێوان هاوسەرەكان ئەوكاتە دەست پێدەكات كە هاوسەرەكان ئامادە نەبن بۆ ئەوەی دان بنێن بە هەڵەی خۆیاندا بنێن، ئەگەر لە یەكەم ژوانەوە ڕەتی كردەوە دان بەهەڵەی خۆیدا بنێت ئەوە باشتر وایە لەو پەیوەندیە دوور بكەویتەوە چونكە بەردەوام بوون بەو شێوەیە خۆشەویستی نێوان مرۆڤەكان دەكوژێت.











PM:12:34:21/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 6180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌