توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی مه‌ترسیه‌كانی كێشانی نێرگه‌له‌ی ئاشكرا كردووه
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له پسپۆڕان له زانستی كیمیا له زانكۆی كالیفۆرنیا ئاشكرایان كردوه كه كێشانی نێرگه‌له زۆر مه‌ترسیدارتره له كێشانی ته‌واوی جۆره‌كانی جگه‌ره.
هه‌ڵمژینی یه‌ك هه‌ناسه له نێرگه‌له هێنده‌ی یه‌ك جگه‌ره مادده‌ی كیمیاوی تیادایه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نێرگه‌له ده‌كێشن بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك داده‌نیشن و به‌رده‌وام دوكه‌ڵی نێرگه‌له‌كه هه‌ڵده‌مژن ئه‌وه زیانێكی زۆر به ته‌ندروستی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕوایه‌ی كه هه‌بووه ئه‌و ئاوه‌ی له نێرگه‌له‌دا هه‌یه واده‌كات ووردیله زۆر بچوكه‌كانیش بتوێنه‌وه و ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یكێشێت هه‌ڵی بمژێت و بگاته سییه‌كانی.
پۆفیسۆر بیراود ده‌ڵێت" كێشانی نێرگه‌له ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی چه‌ندین پێكهاته‌ی كیمیاوی مه‌ترسیدار و له‌وانه‌ش نیكۆتین و واده‌كات كه‌سه‌كه ئالوده ببێت پێیه‌وه و به به‌راورد به جگه‌ره بڕێكی زۆر زیاتر له دوانه ئۆكسیدی كاربۆن دروست ده‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا له دواین ڕاپۆرتدا هۆشداریان له كێشانی نێرگه‌له داوه چونكه كاتێك ته‌نها بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر نێرگه‌له بكێشیت ئه‌وه بڕێكی زۆر زیاتر له گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ڵده‌مژیت له‌چاو كێشانی جگه‌ره‌ی ئاسایی.
AM:09:28:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2640
جار خوێنراوهتهوه