گرنگی ژەمی خواردنی بەیانیان بۆ منداڵ
وێستگە ستایل-
منداڵ بە گشتی وە بە تایبەتی ئەو منداڵانەی کە خواردنیان کەمە و کێشیان باش نییە گەر بۆ ماوەیهكی زۆر بخەون ئەگەری هەیە ڕێژەی شەکر لە لەشیان کەم بکات ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر توانا و گەشەی مێشکی منداڵەکە، بە تایبەت لە منداڵی تەمەن ٢ بۆ ٨ ساڵ.
بۆیە دەبینین ئهگەر منداڵ بەیانیان زوو لە خەو هەڵنەسێت و نانی بەیانی نەخوات ئهوه منداڵەکە بێ هێز و توورەو بی مەزاج دەبێت وە هەروەها ئیشتهای بۆ ژەمەکانی تری ئەو رۆژەش باش نابێت،
دكتۆر ئاكۆ كهریم پـسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراك و گەشەی منداڵان دهڵێت" هەندێكجار منداڵەکە بێ ژەمی خواردنی بەیانیان دەچێت بۆ قوتابخانە لە پۆلا منداڵەکە وانەکان باش ڤێر نابێت و هەندێكجار سەرئێشە و بی هێزی توش دەبێت یان هۆشی نامێنێت بۆ ماوهیهکی کاتی و هەندێكجار منداڵەکە زوو دەخەوێت بەڵام دایک و باوکی منداڵەکە درەنگ دەخەون و بەیانی درەنگ خەبەریان دەبێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دوواکەوتنی یان نەخواردنی ژەمی خواردنی بەیانیان ."
دهشڵێت" بۆیە زۆر گرنگە منداڵ شەوان زوو بخەوێت وە ٢ کاتژمێر پێش نووستن هەندێ خواردن بخوات وە بەیانیان زوو لە خەو هەستن وە لە ژەمی بەیانیان بڕێکی خواردنی باش بخوات لە جۆری کاربۆهایدرات و برۆتین و چەوری وەک شیر و هێلکە و ماست و پەنیر و هەنگوین ."
AM:09:29:19/08/2019
ئهم بابهته 4140
جار خوێنراوهتهوه