زاناكان: ده‌توانرێت ڕه‌گه‌زی كۆرپه دیاری بكرێت
وێستگە ستایل-
له توێژینه‌وه‌یه‌كی جیاوازدا كه كۆمه‌ڵێك له زانا ژاپۆنیه‌كان ئه‌نجامیاندا ئاشكرایان كردوه توانیویانه ئه‌و تۆوه خانانه جیابكه‌نه‌وه كه منداڵی كچ و كوڕ دروست ده‌كات و له‌م ڕێیه‌وه ده‌كرێت ڕه‌گه‌زی كۆرپه دیاری بكرێت و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌م ڕێگه‌یه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه ڕه‌نگه كاره‌سات دروست بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "ته‌له‌گراف" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كرۆمۆسۆمی X كه كاتێك له‌گه‌ڵ كرۆمۆسۆمێكی دیكه‌ی X یه‌كده‌گرێت بۆ دروستبوونی هێلكه‌یه‌كی پیتراو هه‌ڵگری جۆرێك له وردیله‌یه كه ده‌كرێت ده‌ستكاری بكرێت و ڕه‌گه‌زی كۆرپه بگۆڕدرێت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت جۆرێك مادده‌ی كیمیاوی به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كرۆمۆسۆمی Y خێراتر بجوڵێت و جوڵه‌ی كرۆمۆسۆمی X خاوبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی كوڕ دروست ببێت و ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقیكراوه‌ته‌وه.
پێشتریش ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر مانگا و به‌راز تاقیكراوه‌ته‌وه و ده‌كرێت له پیتاندنی ده‌ستكرد به‌كاربهێنرێت به‌ڵام ماسایوكی شیماندا وه‌ك توێژه‌رێك ده‌ڵێت" پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ین زۆر گرنگه لایه‌نی ڕه‌وشتمان له‌به‌رچاو بێت"
له ئێستادا له چه‌ندین وڵات ڕێگه ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر گۆڕینی ڕه‌گه‌زی كۆرپه بكرێت و پیته‌ر ئه‌یلس وه‌ك توێژه‌رێك له زانكۆی كینت له به‌ریتانیا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه به‌به‌رده‌وامی به‌كاربهێنرێت ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی دروست ده‌بێت و چیتر خێزانه‌كان به ویستی خۆیان ڕه‌گه‌ز دیاری ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه ژه‌ماره‌ی ڕه‌گه‌زه‌كان كه‌م و زیاد ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی"
PM:12:34:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9332
جار خوێنراوه‌ته‌وه