زاناكان هۆشداری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریایه‌كی مه‌ترسیدار ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
به‌كتریای توشكه‌ری هه‌وكردنی گه‌ده و قۆڵۆن یه‌كێكه له‌و به‌كتریایانه‌ی له‌ئێستادا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان خۆی گونجاندووه و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڕادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كرێت.
نیتین كۆمار له په‌یمانگای سانجر له هنكستۆن له به‌ریتانیا له‌ڕێی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه له گۆڤاری Nature Genetics، "بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م به‌كتریایه له ئێستادا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان زۆر بڵاوه و خۆی گونجاندوه له‌گه‌ڵ دۆخی نه‌خۆشخانه و پێی ده‌وترێت" سوپه‌ر به‌كتریا" كه به‌رگری به‌هێزه بۆ جۆرێك یان چه‌ند جۆرێكی دژه هه‌وكردنه‌كان و له‌وانه‌ش دووجۆری مه‌ترسیداری Staphilococcus aureus و Streptococcus pneumoniae هه‌یه .
شوێنی سه‌ره‌كی گه‌شه‌ی ئه‌م به‌كتریایانه زه‌وی نه‌خۆشخانه‌كان و كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ ه و هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌كتریایه سكچوونه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م به‌كتریایه 75 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا و له‌گه‌ڵ گه‌شه سه‌ندنی مرۆڤایه‌تی زیادی كردووه و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی زۆر پێویسته بنه‌بڕی حاڵه‌تی سكچوون بكرێت له نه‌خۆشخانه‌كان و خاوێنكردنه‌وه‌ی ژووره‌كانه به مادده‌ی پاككه‌ره‌وه و جگه له‌وه‌ش سیستمی به‌كارهێنانی مادده پاككه‌ره‌وه‌كان بگۆڕدرێت.
AM:10:19:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3084
جار خوێنراوه‌ته‌وه