ڕێگه‌یه‌كی ئاسان له توشبوون به نه‌خۆشی دڵ ده‌تپارێزێت
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشیه‌كانی دڵ یه‌كیًَكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی مردن له جیهاندا به‌ڵام ده‌كرێت به ڕێگه‌یه‌كی ئاسان و له‌ڕێی سیستمی خۆراكی ته‌ندروسته‌وه مرۆڤ خۆی لێ بپارێزێت.
پێگه‌ی "ئه‌ی بی تایمز" ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا سووده‌كانی خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه و سه‌وزه و میوه‌كانی تیادا باسكراوه له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشی دڵ له ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه و زاناكان تیایدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان خواردنی میوه و سه‌وزه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌ی خوێن.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژه‌مه خۆراكیه‌كانیان گۆشت و كاربۆهیدرات و برنجی سپی زۆر هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسی مردنیان زۆر زیاتر ده‌بێت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌وزه و میوه و به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه زیاتر ده‌خۆن.
ساڵانه له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 630 كه‌س توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن و یه‌ك كه‌س له كۆی چوار كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
PM:10:13:11/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9468
جار خوێنراوه‌ته‌وه