مه‌ترسیه‌كی نوێی جگه‌ره بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ئاشكرا كرا
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی ڕۆسكین له به‌ریتانیا له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایان كردوه فڕێدانی فلته‌ری جگه‌ره زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌و كاته‌ی فڕێ بدرێته سه‌ر خاك ڕه‌نگه ببێته هۆی هێواشكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ڕوه‌كه‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی Science Alert بڵاویكردۆته‌وه پسپۆڕان چه‌ند نمونه‌یه‌كی ڕوه‌كیان له باخچه‌كانی شاری كامبریج وه‌رگرتووه و له‌سه‌ر ڕوبه‌ری یه‌ك مه‌تر چوارگۆشه 100 دانه له فلته‌ری جگه‌ره هه‌بووه و پسپۆڕان ئاشكرایان كردوه مانه‌وه‌ی ئه‌م فلته‌رانه له‌سه‌ر زه‌وی %10 گه‌شه‌ی گژوگیا هێواش ده‌كه‌نه‌وه و گه‌شه‌ی ئه‌و ڕوه‌كانه‌ی بۆ ئالیكی ئاژه‌ڵ به‌كاردێت به ڕێژه‌ی %27 كه‌مده‌كات و %28.13 كار له ڕوه‌كه گه‌وره‌كان ده‌كات.
ساڵانه بڕی 5.6 ترلیۆن جگه‌ره به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و فلته‌ری هه‌ر جگه‌ره‌یه‌ك پێویستی به 10 ساڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خاكدا شی ببێته‌وه و ساڵانه4.5 ترلیۆن فلته‌ری جگه‌ره فڕێ ده‌درێته سه‌ر زه‌وی، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن جگه‌ره بێ فلته‌ر دروست بكرێ چونكی‌ه هیچ له زیانی جگه‌ره كه‌م ناكاته‌وه و ته‌نها فێڵێكی به بازاڕ كردنه.
AM:10:58:24/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه