هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر
وێستگە ستایل-
هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیه درمانه‌ی كه هۆكاره‌كه‌ی ڤایرۆسه‌و ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به جگه‌ر، له‌وانه‌یه ئه‌م زیانه كاتی بێت و جگه‌ر چاكببێته‌وه یان ببێته‌هۆی تێكدانی خانه‌كانی جگه‌ر به‌به‌رده‌وامی، پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریف قه‌ره‌داغی پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی جۆره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه باس ده‌كات.
ئه‌م نه‌خۆشییه پێنج جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌وانیش (أ، ب، ج، د، ه)و چه‌ند جۆرێكی تر كه تائێستا پۆڵێن نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ توشبون و هه‌وكردنی جگه‌ر دوای چه‌ند ڕۆژێك نه‌خۆشه‌كه تای لێ دێت و ئازارێك له‌لای سه‌ره‌وه‌ی ڕاستی سكی دروستده‌بێت و وورده‌وورده توشی زه‌ردویی ده‌بێت، هه‌روه‌ها میزه‌كه‌ی زه‌رد ده‌بێت و وه‌ك چای لێ دێت و سپێنه‌ی چاوی زه‌رد ده‌بێت، هه‌روه‌ها گیانی ده‌ست ده‌كات به خورین.
ئازاره‌كه چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و زۆربه‌ی زۆری نه‌خۆشه‌كان وورده‌وورده به‌ره‌و باشی ده‌چێت و چاكده‌بێته‌وه، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌خوێنیدا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌وانه‌یه بگوێزرێته‌وه بۆ خه‌ڵكی دیكه.
هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه‌نده به‌توندی ده‌یگرێت، جگه‌ری په‌كده‌خات و بێهۆش ده‌بێت و زۆر له‌مردن نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك كه‌س باشتر ده‌بێت به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ساڵێكدا جگه‌ری وه‌ك مۆمی لێ دێت و په‌كی ده‌كه‌وێت، كه‌ئه‌مه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی مردنه، كه جگه‌ر به‌ره‌و په‌ككه‌وتن چوو خوێنی ڕوونده‌بێته‌وه‌و نامه‌یێ و زووزوو له‌خۆیه‌وه یان به‌شتێكی بچووك خوێنی به‌رده‌بێت و ناگیرسێته‌وه، ئه‌میش له‌ڕێگه‌ی ده‌م، كۆم یان هه‌ر برینیكه‌وه بێت.
AM:10:12:23/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5952
جار خوێنراوه‌ته‌وه