به‌هۆی به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه‌وه بینای چاوه‌كانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی به هاوێنه‌ی چاوه‌كانیه‌وه چه‌ند جارێك حه‌مامی كردووه بینایی چاوه‌كانی له ده‌ستدا.
پێگه‌ی LiveScience هه‌واڵێكی له‌سه‌ر ئه‌م هاوڵاتیه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه خانمێكی ته‌مه‌ن 41 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی چۆته گه‌رماو و هاوێنه‌ی چاوه‌كانی لانه‌بردووه چاوی توشی جۆرێك ڤایرۆسی ده‌گمه‌ن بووه و به‌هۆیه‌وه چاوه‌كانی توشی ئازار بووه و ئه‌و كاته‌ی بۆ چاره‌سه‌ر چۆته لای پزیشك به پزیشكه‌كه‌ی وتوه كه هیچكات بۆ گه‌رماو هاوێنه‌كه له چاوه‌كانی لانابات.
چاوی چه‌پی ئه‌م خانمه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی نیوه نابینا بووه و به‌هۆی به‌رده‌وام له‌چاوكردنی عه‌ده‌سه‌وه قه‌ره‌نیه‌ی چاوه‌كانی توشی جۆرێك ڤایرۆسی ده‌گمه‌ن بووه و هه‌ویكردوه و ئه‌مه بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته پزیشكه‌كان قه‌رنیه‌ی چاوه‌كانیان بۆ ڕواندۆته‌وه و جارێكی دیكه بینای بۆ چاوه‌كانی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
هه‌وكردنی قه‌ره‌نیه جۆرێك نه‌خۆشی ده‌گمه‌نه هۆكاره‌كه‌ی جۆرێك ئه‌میبیا یه كه پێی ده‌وترێت Acanthamoeba و ده‌بێته هۆی كوێربوونی هه‌میشه‌ی یان لاواز بوونی چاوه‌كان و له ئێستادا ئه‌م حاڵه‌ته زۆر بڵاوه به‌هۆی به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه و خاوێن نه‌كردنه‌وه‌ی.
AM:09:08:20/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2904
جار خوێنراوه‌ته‌وه