پیاوێك چیرۆكی ئه‌و ده‌ستدرێژیه سێكسیانه ده‌گێڕێته‌وه كه كراوه‌ته سه‌ری
وێستگە ستایل-
به گوێره‌ی سه‌رژمێریه‌كی بایۆمه‌تری BBC كه له‌سه‌ر 10 وڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه پیاوان له وڵاتی عێراق زۆر ڕوبه‌ڕوی گێچه‌ڵی سێكسی بونه‌ته‌وه زیاتر له خانمان به‌تایبه‌ت له شوێنه گشتیه‌كان گێچه‌ڵی سێكسی له‌سه‌ر پیاوان ده‌گاته %20 و له‌سه‌ر خانمان ده‌گاته %17.
جگه له‌وه‌ش ڕاپرسیه‌كه تیایدا هاتووه ڕێژه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی له عێراق ده‌ژین له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه زۆر توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت زیاتر له خانمان و جگه له عێراق و تونس له ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی خانمان زیاتر گێچه‌ڵی سێكسیان پێ ده‌كرێت.
پیاوێكی عێراقی چیرۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت" ته‌مه‌نم 13 ساڵ بوو شێوه‌م جوان بوو له یه‌كێك له ڕۆژه‌كانی وه‌رزی زستان كاتێك چومه توالێتی خوێندنگه دواتر سێ گه‌نج كه له ته‌مه‌نی 15 و 17 ساڵدا بوون منیان خسته سوچێكی توالێته‌كه‌و و ده‌ست و ڕوخسار و جه‌سته‌یان گرتم و بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارم بێت له‌ده‌ستیان هاوارم كرد و ئه‌و هاوڕێیانه‌م كه له‌ده‌ره‌وه بوون گوێیان له ده‌نگم بوو به‌ڕێوبه‌ریان بانگ كرد و ئه‌و به‌چاوی خۆی هه‌موو شتێكی بینی و سێ گه‌نجه‌كه‌ی فه‌سڵ كرد به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی به خێزانه‌كانیان نه‌وت و ته‌نها وتیان له‌به‌ر كه‌می نمره‌كانیان ئه‌و كاره‌ی كردووه و به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌م داوای لێكردم ئه‌و كاره دوباره نه‌بێته‌وه له‌كاتێكدا من هیچم نه‌كردبوو، جارێكی دیكه كه ته‌مه‌نم گه‌یشته 15 ساڵان له شوێنێك كارم ده‌كرد خاوه‌ن كاره‌كه‌م زۆر به میهره‌بانی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كردم زیاتر له پێویست، له قاتی دوو شوێنی نوستن هه‌بوو چوم پاكی بكه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌و دوای من هات و جله‌كانی له‌به‌ر دانام و زۆر هاوارم كرد و هه‌وڵمدا له ده‌ستی ڕزگارم بێت به‌ڵام نه‌مده‌توانی چونكه زۆر به‌هێز بوو و دواتر په‌رداخێكم كێشا به‌سه‌ریدا و ڕزگارم بوو له ده‌ستی، و هه‌تا ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارم نه‌كرد، ڕووداوی سێهه‌م ئه‌و كاته به‌سه‌رم هات كه چوومه لای پیاوێكی پیر كاربكه‌م و مانگی ڕه‌مه‌زان هات سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له دوكانه‌كه‌ی به‌ربانگ بكه‌مه‌وه له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه ده‌ستی بۆ بردم و لێم نزیك بووه و من پێم وت تۆ پیری و ئه‌مه كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی تۆ ده‌گونجێت، دوای دوو هه‌فته به ته‌نها بووم له ماڵه‌وه بووم و كه‌سێكی نزیك هات بۆ ماڵمان ته‌مه‌نی 8 ساڵ له من زیاتر بوو و به توندی كێشای به‌سه‌رمدا و ئه‌وه‌ی ویستی له‌گه‌ڵ من كردی"
ئه‌م پیاوه ده‌ڵێت" هه‌رچه‌ن ئه‌م بابه‌ته‌م بیر ده‌كه‌وێته‌وه بێ ئاگا ده‌بم و ئه‌گه‌ر بچمه پۆلیس و بڵێم ده‌ستدرێژیم كراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه یه‌كه‌م كه‌س كه گاڵته‌م پێ ده‌كات پیاوانی پۆلیسن"
PM:12:04:15/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 41604
جار خوێنراوه‌ته‌وه