كۆمه‌ڵێك نیشانه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ئاره‌زووی ته‌نهایی ده‌كه‌یت
وێستگە ستایل-
سروشتی مرۆڤ به‌و جۆره‌یه هه‌ریه‌ك خاوه‌نی جۆرێك كه‌سایه‌تی جیاوازه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زووی ته‌نهایی ده‌كه‌ن خاوه‌نی چه‌ند ڕه‌فتار و تایبه‌تمه‌ندیه‌كن به ئاشكرا تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌م بابه‌ته‌دا و به زانینی نیشانه‌كان بۆت ئاشكرا ده‌بێت كه تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی ته‌نهایی ده‌كه‌یت.
1-شه‌و خۆشترین كاتی تۆیه.
2- دوای هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانت پێویستت به‌وه هه‌یه پشوو بده‌یت.
3-ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئاژه‌ڵی ماڵی بیت ئه‌وه پێت وایه ئه‌و زیاتر له هه‌موو كه‌س لێت تێده‌گات.
4-كات به‌سه‌ر بردنت به‌دیار ئه‌نته‌رنێته‌وه زۆر پێ باشتره له‌چاو چوونه ده‌ره‌وه بۆ قاوه خانه و كافتریاكان.
5-له دانیشتنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زوو بێزار ده‌بیت.
6-چوون بۆ سینه‌ما به ته‌نها زۆر خۆشحاڵیت پێ ده‌به‌خشێت.
7-ئاهه‌نگ و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌یته‌وه و ناچیت.
8-هیچ پێت شه‌رم نیه ئه‌گه‌ر له قاوه‌خانه‌یه‌ك یان چێشتخانه‌یه‌ك به ته‌نها دابنیشیت.
9-بۆتۆ هه‌بوونی یه‌ك هاوڕێ له هه‌بوونی زیاد له دانه‌یه‌ك باشتره.
10-ئاره‌زووی میوانی كتوپڕ ناكه‌یت و پێت باشتره پێشتر ئاگادارت بكه‌نه‌وه.
11-سه‌ماعه‌ی گوێ بۆ دوور كه‌وتنه‌وه و دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌نێوان خۆت و ئه‌وانی دیكه به‌كارده‌هێنیت.
AM:09:47:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 6292
جار خوێنراوه‌ته‌وه