له وهرزی هاویندا له پهتای سكچوون و ڕشانهوه خۆت بپارێزه
وێستگە ستایل-
پهتای سكچوون و ڕشانهوه لهگهڵ هاتنی وهرزی هاوین ڕوو له زیاد بوون دهكات،بهڵام بۆ خۆپاراستن لەم پهتایه دهتوانن ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكەن:
- پاكردنەوەی تانكی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی لانی كەم شەش مانگ جارێك.
- تەنكی ئاو بەردەوام سەری داپۆشرابێت.
- شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە باشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
- بەكارنەهێنانی خواردنی سەر عارەبانە و دەستگێڕەكان بۆ خۆپاراستن.
- دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاكڕاگرتنی.
- بەكارنەهێنانی ئەو بەروبومانەی بەئاوی زێراب و پیس ئاو دەدەرێن.
- شوشتنی دەستەكان بە باشی پێش ئامادەكردنی خواردن و دوای چوونە W.C و پێش خواردن.
- بەكارهێنانی تەنیا سەهۆڵی بەفرگری ماڵەوە بۆ ساردكردنەوەی ئاوی خواردنەوە.
- بەكارنەهێنانی سەهۆڵی سەرشەقام كەپێدەچێت بەئاوی پاكژ دروست نەكرابێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
AM:09:25:26/06/2019
ئهم بابهته 2920
جار خوێنراوهتهوه