زیان و مه‌ترسیه‌كانی خواردنی تۆوی سێ‌و له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ
وێستگە ستایل-
سێ‌و میوەێکی گرنگە بۆ منداڵ دەتوانی لە ٦ مانگیەوە بیدەیت بە منداڵ بە شێوەی هاراو یان بیکوڵێنیت و لە گەڵ برنج و شیر تێکەڵی بکەیت، باشترە تا تەمەنی ٨ مانگی توێکڵی سێوەکە لێ بکەیتەوە بەلاَم دووای ٨ مانگی ئاساییە بە توێکڵەوە بدرێ بە منداڵ.
دەبێت ئه‌و سێوه‌ی ده‌یده‌یت به منداڵه‌كه‌ت تێکنەچووبێت و جوان بشۆرێتەوە پێش ئەوەی بیدەیتێ له‌باره‌ی زیان و مه‌ترسیه‌كانی ناوكی سێ‌و دكتۆر ئاكۆ پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان هۆشداری به دایكان و باوكان ده‌دات له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"لە کاتی ئاماده‌كردنی سێ‌و بۆ منداڵەکەت دڵنیابە لەوەی ناو‌کی سێوەکە فرێبدە چونکە مادەی amygdalin تێدایە کە دووای خواردنی دەبێت بە مادی سیاناید (cyanide) گەر بە بڕی زۆر بخورێ زەرەر دەگەێنێت بە مرۆڤ چ منداڵ بێت یان گەورە.
خواردنی چەن ناوکێکی سێ‌و مەترسی نییە بەڵام خواردنی ژمارەێکی زۆر مەترسی دروست دەکات، ماددەی amygdalin لە زۆر ناو‌کی میوە هەیە بەڵام لە ناو‌کی سێ‌و ڕێژەکەی زۆرترە.
ناو‌کی سێ‌و توێکڵێکی رەقی هەیە گەر بە ساخی بخورێت ئاستمە هەرس بکرێت بۆیە مەترسی نییە بەڵام گەر بشکێت و پارچە پارچە بکرێت ئینجا بخورێت ئەوکاتە زیانی دەبێت بۆ مرۆڤ.
AM:10:15:22/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5008
جار خوێنراوه‌ته‌وه