پیاوان له یه‌كه‌م ژواندا ئه‌م پرسیارانه مه‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
كاتێك بابه‌ت دێته سه‌ر هاوسه‌رگیری هه‌ریه‌ك له كچ و كوڕ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن وورده‌كاری ته‌واوی ژیانی ئه‌و كه‌سه بزانن كه ده‌بێته هاوسه‌رێك بۆ ژیانی داهاتویان، به‌ڵام جوانتر وایه پیاوان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م پرسیارانه له‌و خانمه نه‌كه‌ن كه له یه‌كه‌م ژوان له‌گه‌ڵی داده‌نیشن و بڕیار وایه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
1- بۆچی ویستت من ببینیت:
له‌ڕاستیدا ئه‌م پرسیاره نه‌گونجاوه و ئافره‌ت ده‌خاته گومانه‌وه له‌وه‌ی كه هاتوه بۆ دیدارت و ڕه‌نگه به‌هۆیه‌وه په‌شیمان بێت له‌وه‌ی كه هاتوه بتبینێت.
2-له چ بوارێكدا كارده‌كه‌یت؟
خانمان ئاره‌زووی ئه‌م پرسیاره ناكه‌ن و پێیان ناخۆشه له‌باره پاره‌ی مانگانه و جۆری كار قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ت هه‌یه ئه‌وه هه‌ڵیگره بۆ دیداره‌كانی دیكه‌تان.
3-پێشتر په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كه‌سی دیكه هه‌بووه؟
نه له سه‌ره‌تا و نه هیچ كاتێك ئه‌م پرسیاره له ئافره‌ت مه‌كه و ڕابردووی بیر مه‌خه‌ره‌وه ، بابه‌تی دیكه زۆره بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر بكه‌یت.
4-خێزانه‌كه‌ت بنچینه‌یان چییه و مێژوه‌كه‌یان بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌وه‌ی بۆتۆ گرنگه خودی كه‌سایه‌تی ئافره‌ته‌كه‌یه نه‌ك بنه‌چه‌ی خێزانه‌كه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت و پێویست نییه كارت به بنچینه‌ی خێزانه‌كه‌یه‌وه هه‌بێت.
AM:11:42:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه