نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك
وێستگە ستایل-
نەخۆشی شەكرە لە جۆری یەكەم یەكێكە لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان كە توشی ملیۆنه‌ها مرۆڤ ده‌بێت له سەرانسەری جیهان و هه‌تا ئێستا بەوردی هۆكارەكەی دیار نییە، له‌م حاڵه‌ته‌دا سیستمی به‌رگری له‌شی نه‌خۆش لاواز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری زۆره خانه‌كانی په‌نكریاس به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه سست ببن و له‌كار بكه‌ون و به‌هۆیه‌وه په‌نكریاس وه‌ك پێویست ئه‌نسۆلین ده‌رنادات و نه‌خۆش پێویستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر هه‌یه و بۆماوه و توشبوون به چه‌ند جۆرێكی ڤایرۆس ئه‌گه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات.
نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه:
1- هه‌ستكردن به تینوێتی زۆر
2- برسێتی زۆر و به‌رده‌وام ئاره‌زوو كردنی خواردنی خۆراك
3-دابه‌زینی كێشی له‌ش بێ بوونی هۆكاری دیاریكراو
4-زۆر میزكردن
5-ماندوێتی و لاوازی
6-توڕه بوونی بێ هۆكار و گۆڕانی باری مه‌زاجی نه‌خۆش زۆر خێرا
AM:11:32:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5680
جار خوێنراوهتهوه