غودەی سەرەتایی چه‌ند جۆری هه‌یه و كێن ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ره؟
وێستگە ستایل-
غوده یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بڵاوه‌كان له‌جیهاندا و به‌هۆی كه‌م یان زیا ده‌ردانی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد نه‌خۆش گرفت و كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت و چه‌ند جۆرێكی جیاوازی هه‌یه، دكتۆر هەرێم کریم پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە باس له‌و كه‌سانه ده‌كات كه توشبووی غوده‌ی سه‌ره‌تایین و پێویسته چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن و جۆره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- غودەی سەرەتایی تەمەڵ (سست) واتا بەرزبوونەوەی TSH بەڵام T4 ھەر ئاسایی دەمێنێتەوە لە دوو پشکنینی ماوە جیاوازدا
کێ پێویستی بە چارەسەر ھەیە :
- ژنانی دووگیان یان پلانی دوو گیان بوونی ھەبێت.
- پشکنینی TSH زیاتر بێت لە (١٠).
- بۆ کەسانێک پشکنینی TSH کەمتر بێت لە ١٠ تەنھا لەم حاڵەتانەدا پێویست بە چارەسەر دەکات.
- کێشەی منداڵبوونی ھەبێت یاخود پیلانی ئەوەیان ھەبێت .
- غودەی ھەوایی ( goiter ) ھەبێت
- دژە تەنەکانی خوێنی بەرز بێت (Anti TPO)
- ھەندێ نیشانەی غودەی تەمەڵی ھەبێت.
تێبینی: سەرو تەمەن ٧٠ ساڵان باشترە بە دوور بێت لە بەکارھێنانی چاره‌سه‌ر.
چارەسەری ئه‌م حاڵه‌ته بەکارھێنانی حەپی( سایرۆکسین )ە لەژێر چاوەدێریەکی ووردا بۆ بەدوور بوون لە دڵە کوتە و ئێسکە نەرمە و نەخۆشیەکانی دڵ دەرەنجامی نەرێنی زیادی بڕی حەپەکە.
2- غودەی سەرەتایی چالاک (ھار):واتا دابەزینی TSH بەڵام ئاسایی مانەوەی T4 (FT4) و T3 ، لەوانەیە ئەم حاڵەتە بەھۆی نەخۆشی ترەوە یاخود ھەندێك دەرمانەوە بێت وەک دۆپامین و کۆرتیزۆن و زیادە بەكارهێنانی سایڕۆكسین بۆ غودەی تەمەڵ.
کێ پێویستی بە چارەسەرە :
- کەسەکە نەخۆشی دڵی لەگەڵ بێت بەتایبەت دڵەکوتێی ناڕێک.
-تەمەنی سەرو ٦٥ ساڵان بێت .
- ئێسکە نەرمەی ھەبێت
- ھەندێ نیشانەی غودەی چالاکی ھەبێت .
- ( TSH )کەمتر لە ٠.١ یان ٠.٠٠٥ بێت.
PM:12:10:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 14420
جار خوێنراوه‌ته‌وه