ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌یبینیت ئۆتۆمبێلێكه كه له‌ڕاستیدا ته‌نها 4 بۆ 5 كه‌س ده‌گرێت به‌ڵام ئه‌مه11 منداڵ و چوار كه‌سی گه‌وره‌ی تیادایه.
جیمس بوین ته‌مه‌نی 33 ساڵه و له په‌نجه‌ره‌ی ماڵی هاوڕێكه‌یه‌وه ڤیدیۆیی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی تۆماركردووه و ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری Vauxhall Corsa و پێش ئه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كان داببه‌زن شۆفێره‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی دیكه پارك ده‌كات و ته‌نها یه‌ك پیاوی تیادایه كه شۆفێری ئۆتۆمبێلكه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌ناو سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا منداڵی هه‌ڵگرتووه.
له ڕووی یاساییه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته به هیچ جۆرێك قبوڵكراو نییه و ده‌بێت سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێل قایشی به‌ستنه‌وه بۆ سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن و كه‌مترین سزا بۆ ئه‌م جۆره سه‌رپێچیه 500 جونه‌ی ئه‌سته‌رلینیه.
ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه باس له‌وه ده‌كات كه پێی وابووه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه ته‌نها چه‌ند كه‌سێك زیادده هه‌یه و ڤیدیۆكه‌ی بۆ پێكه‌نین تۆمار كردووه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره له سه‌رنشین هاتونه‌ته ده‌ره‌وه توشی شۆك بووه و ده‌ڵێت"ده‌بێت ئه‌م شۆفێره بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر سه‌ر نشینه‌كانی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵگرتبێت؟"
AM:11:09:18/06/2019