به‌وێنه.. فلته‌ری پشیله له‌سه‌ر ڕوخساری وه‌زیرێك بۆته گاڵته‌جاڕی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان
وێستگە ستایل-
وه‌زیری ڕاگه‌یاندن "خیبر بختونخوا" له پاكستان له‌گه‌ڵ هاوڕێ سیاسیه‌كانی توشی دۆخێكی شه‌رمه‌زاری بوو له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی به‌هۆی دانانی فلته‌ری پشیله له‌سه‌ر ڕوخساریان له میانی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی كۆنگره ڕۆژنامه نوسیه‌كان.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له پاكستان وێنه‌ی ئه‌م وه‌زیره و چه‌ند به‌رپرسێكیان بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر سه‌ریان فلته‌ری پشیله هه‌به به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك له‌كاتی په‌خشكردنی ئه‌م كۆنگره‌یه له فه‌یسبووك.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌دمینی په‌یجی ئه‌م وه‌زیره‌ن به هه‌ڵه ئه‌م فلته‌ره‌یان به‌كارهێناوه و هه‌ر زوو ڤیدیۆكه‌یان سڕیوه‌ته‌وه و په‌خشه‌كه‌یان پچڕاندوه، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر خێرا فریایی ئه‌وه كه‌وتوون وێنه‌ی ئه‌م دیمه‌نه بگرن و له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك و تویته‌ر بڵاوی بكه‌نه‌وه.
AM:10:06:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3428
جار خوێنراوه‌ته‌وه