له ڕۆژی جیهانی باوكاندا بۆ یه‌كه‌مجار هاری و میگن وێنه‌ی منداڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
شازاده هاری و میگن ی هاوسه‌ری له ڕۆژی جیهانی باوكاندا وێنه‌یه‌كی" ئه‌رتشی" كوڕیان بڵاوكرده‌وه وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌م ڕۆژه.
هه‌ژماری تایبه‌تی دۆق و دۆقه‌ی ساسكس وێنه‌یه‌كی "ئه‌رتشی" ته‌مه‌ن یه‌ك مانگیان به ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی بڵاوكرده‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت له باوه‌شی باوكیدایه و په‌نجه‌ی باوكی گرتووه.
له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسراوه" جه‌ژنی باوكانتان پیرۆز.. هیوای ڕۆژێكی زۆر تایبه‌ت ده‌خوازین وه‌ك یه‌كه‌مین جار كه شازاده هاری تیایدا بووه به باوك"
AM:08:49:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3628
جار خوێنراوه‌ته‌وه