سه‌ری په‌یكه‌ری "توت عه‌نخ ئاموون" بۆ فرۆشتن
وێستگە ستایل-
مێژووی په‌یكه‌ری توت عه‌نخ ئاموون كه له مادده‌ی كوارتز دروست كراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3000 ساڵ پێش ئێستا و له ئێستادا به بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ له به‌ریتانیا بۆ فرۆشتن نمایشكراوه.
دكتۆر به‌سام پسپۆڕی بابه‌ته مێژویه‌كانی میسره ده‌ڵێت" سه‌ری توت عه‌نخ ئاموون كه پێی ده‌وترێت كوڕی ئاڵتونی ته‌مه‌نی زیاتر له 3000 ساڵه و به‌شێوه‌ی داتاشینی په‌یكه‌ره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌مه‌نی گه‌نج بووه و چاوه‌كانی له شێوه‌ی باده‌م دروست كراوه و هه‌موو ئه‌مانه نرخی سه‌ری ئه‌م په‌یكه‌ره‌ی زیاد كردوه جگه له‌وه‌ی له مادده‌ی كوارتز دروست كراوه"
له‌لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر داوای پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و یونسكۆ كردوه كه له فرۆشتنی ئه‌م سه‌ره په‌یكه‌ره بوه‌ستن كه له‌گه‌ڵیدا تابوتی ته‌خته‌ی فیرعه‌ونی و په‌یكه‌رێكی دیكه‌ی مێژووی پشیله‌یه‌كی میسری هه‌یه و ئێستا هه‌مویان بۆ فرۆشتن له هۆڵی "كریستیز" نمایشكراون.
ته‌واوی ئه‌م پارچه مێژویانه ساڵی 1985 له لایه‌ن بازرگانێكی ئه‌ڵمانی به هۆڵی " كریستیز" له به‌ریتانیا فرۆشراوه‌ته‌وه و به‌شێك له پسپۆڕان پێیان وایه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ئاسایشی میسر تێكچووه بۆته هۆی بازرگانی كردنی نایاسایی.
توت عه‌نخ ئاموون یه‌كێك بووه له ئه‌ندامه‌كانی خێزانی فیرعه‌ونیه‌كان كه حوكمی وڵاتی میسری كردوه بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ له سه‌ده‌ی 14 هه‌مین پێش زاین و شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌م تیایدا فه‌رمانڕه‌وای كردووه میسر له به‌رزترین ئاستی پێشكه‌وتنی ڕۆشنبیریدا بووه و له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا مردوه و به‌شێك له مێژوو نوسه‌كان ده‌ڵێن كوژراوه و به‌شێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
AM:09:47:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4596
جار خوێنراوه‌ته‌وه