وێنه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات كه كه‌لوپه‌له پیسه‌كانی ناو سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری چه‌ند مه‌ترسیدارن
وێستگە ستایل-
خانمان ده‌چنه سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی پێوه‌ره‌كانی پاكوخاوێنی له ساڵۆنه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بێت ئه‌وه كێشه دروست ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی"میرۆر" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه خانمێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ نزیك بوو له‌وه‌ی په‌نجه‌كانی له‌ده‌ست بدات دوای ئه‌وه‌ی چۆته ساڵۆنێك بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به نینۆكه‌كانی بدات.
ئه‌م خانمه به‌ریتانیه له ناوچه‌ی "ولتشایر" ده‌ژی و توشی شۆك بوو دوای ئه‌وه‌ی له په‌نجه‌یه‌وه پێكهاته‌یه‌كی نامۆ دروست بوو له‌كاتێكدا به‌هۆی كه‌ره‌سته‌ی ناخاوێنه‌وه له‌كاتی جوانكاری بۆ نینۆكه‌كانی به‌شی ژێره‌وه‌ی نینۆكی بریندار بووه و بۆ لابردنی ئه‌م پێكهاته زیاده‌یه ئه‌م خانمه ڕوی كردۆته نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
ئه‌م خانمه گه‌نجه ده‌ڵێت" ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی له‌سه‌ر نینۆكم دروست بوو بۆنێكی زۆر ناخۆشی لێده‌هات ئه‌مه وایكرد كه زیاتر لێی بترسم و په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ببه‌م و ترس له دڵمدا دروست ببێت هه‌تا دواجار پزیشكه‌كان به نه‌شته‌رگه‌ری بۆیان لابردم"
AM:11:26:01/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1976
جار خوێنراوه‌ته‌وه