له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا خانمان نابێت ئه‌م كارانه بكه‌ن
وێستگە ستایل-
به‌شێك له خانمان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مجاریانه دووگیان ببن ڕه‌نگه زانیاری ته‌واو و پێویستیان نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌م بابه‌ته‌دا به كۆمه‌ڵێك له‌و هه‌ڵانه ئاشنا ده‌بیت كه پێویسته خانمان له ماوه‌ی دووگیانی‌دا ئه‌نجامی نه‌ده‌ن.
1-خوێن مه‌به‌خشه چونكه خۆت و كۆرپه‌كه‌ت زیاتر له هه‌موو كه‌س پێویستیان پێیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئافره‌تی دووگیان ناتوانێت خوێن بدات.
2- وێنه‌ی تیشكی ئێكس مه‌گره چونكه ئه‌مه زیانی درێژ خایه‌نی ده‌بێت و ڕه‌نگه مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆت و كۆرپه‌كه‌ت دروست بكات كه چاره‌سه‌ری نه‌بێت.
3-هه‌تا ده‌توانیت له به‌كارهێنانی ده‌رمان و ئازار شكێن دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
4-لێكردنه‌وه‌ی موو به مادده‌ی كیمیاوی و سپی كردنه‌وه و بۆركردنی پێست و بۆیاخكردنی قژ ئه‌و كارانه‌ن كه نابێت خانمان له ماوه‌ی دووگیانی‌دا ئه‌نجامیان بدات.
5-ساونا و گه‌رماوی زۆر گه‌رم به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای دووگیانی ئه‌گه‌ری له‌بارچوون زیاتر ده‌كات.
AM:08:59:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4324
جار خوێنراوه‌ته‌وه