ئه‌و حه‌وت شته‌ی پێویست ناكات هه‌موو ڕۆژێك خاوێنی بكه‌یته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمی ماڵ هه‌موو كات خه‌می پاك ڕاگرتنی ماڵه‌كه‌یه‌تی و چه‌ندین ڕێگه ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خاوێن بێت، به‌ڵام حه‌وت شت هه‌یه كه پێویست ناكات به به‌رده‌وامی خاوێن بكرێته‌وه.
1- ئاوێنه‌ی گه‌رماو:
ئاوێنه‌ی گه‌رماو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له كه‌شێكی شێ‌دار دایه به‌هۆی هه‌ڵمی گه‌رماوه‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌كه‌ت ناشرین نه‌بێت پێویست ناكات به‌رده‌وام خاوێنی بكه‌یته‌وه و ته‌نها له‌كاتی پێویستدا ئه‌م كاره بكه.
2-فه‌رش:
به‌كارهێنانی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی فه‌رش و كومبار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ لێكردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی سه‌ر فه‌رش زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت و ڕه‌نگه به پێپه‌ڕبوونی كات پیسی زیاتر له‌خۆی كۆبكاته‌وه و په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر دروست بكات.
3-كه‌لوپه‌لی ته‌خته:
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له ته‌خته‌كانی ماڵه‌كه‌ت به‌جوانی بمێنێته‌وه پێویسته به شێوه‌یه‌كی پێویست به‌كاربهێنرێت و زیاده‌ڕه‌وی تیادا نه‌كرێت و ته‌نها جارێك بۆ دووجار له مانگێكدا به‌سه.
4-پانتۆڵی كابۆ:
بۆ ئه‌وه‌ی پانتۆڵه كابۆكه‌ت به‌جوانی بمێنێته‌وه ئه‌وه شه‌ش مانگ جارێك به‌سه بۆ شۆردنی.
5- ستیان:
یه‌كێك له‌و پارچانه‌ی خانمان به‌كاری ده‌هێنن ده‌توانن ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی درێژ بكه‌نه‌وه ئه‌ویش دوای 3 بۆ 4 جار له له‌به‌ركردنی ئینجا بشۆردرێت و باشتریش وایه له‌ناو كیسه‌یه‌كی شێوه تۆڕی دابنرێت و ئینجا بخرێته جلشۆره‌وه و له پله‌یه‌كی گه‌رما و كاتێكی كه‌مدا بشۆردرێت و زۆر له جلشۆردا نه‌مێنێته‌وه.
6-قژ:
شۆردنی قژ به شامپۆ ته‌نها خۆڵ و پیسی سه‌ر لێ ناكاته‌وه به‌ڵكو له‌گه‌ڵیدا ئه‌و زه‌یته‌ی قژت پێویستیه‌تی ده‌یبات دوو جار له هه‌فته‌یه‌كدا به‌سه قژت بشۆیت.
7-ئۆتۆمبێل:
له مانگێكدا یه‌ك بۆ دووجار به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بشۆیت و زیاده‌ڕه‌وی كردن تیایدا بۆیاخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كاڵ ده‌كاته‌وه.
PM:12:25:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6400
جار خوێنراوه‌ته‌وه