به‌هۆی پشكنینی DNA بوو به خاوه‌نی كۆشكێك
وێستگە ستایل-
كرێكارێكی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌ریتانیا توانی ببێته خاوه‌نی كۆشكێك دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی DNA كرد و ڕه‌چه‌ڵه‌كی باوانی خۆی دۆزیه‌وه.
جۆردان ئه‌دلارد رۆگرز ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ نه‌یزانیوه كه چارلز رۆگرز باوكیه‌تی هه‌تا دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 كۆچی دوایكرد به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له پێگه‌ی كۆرنۆل لایڤی هه‌واڵی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پێشتر خێزانی رۆگرز له كۆشكێك ژیاون كه ڕوبه‌ره‌كه‌ی 1.536 فه‌دان بووه له ناوچه‌ی هیلستۆن و بۆرسلیفن و ئه‌م خێزانه ساڵی 1974 پاره‌ی ته‌واویان به كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وه‌كانی 1000 ساڵ بژین.
ئه‌دلارد له ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا پێی وابووه رۆگرز باوكیه‌تی و به‌ڵام له‌وه دڵنیا نه‌بووه، دوای كۆچی دوای باوكی له‌ڕێی پشكنینی DNA یه‌وه زانیویه‌تی كه باوكیه‌تی، باوكی ئه‌دلارد كه بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ ئالوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه و به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له هیرۆین له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كۆچی دوایكردوه و پێشتر وه‌ك سه‌رۆكی ده‌ریایی شاهانه كاری كردوه و براكه‌ی فڕۆكه‌وان بووه له هێزی سه‌ربازی ئاسمانی شاهانه .
ئه‌م گه‌نجه دوای ئه‌وه‌ی بۆ‌وی ئاشكرا بووه كه بۆته خاوه‌نی بڕێكی زۆر له پاره ئه‌وه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازی داده‌مه‌زرێنێت و یارمه‌تی دانیشتوانی هه‌ردوو ناوچه‌ی بۆرسلیفن و هیلستۆن ده‌دات.
ئه‌درلارد ده‌ڵێت" زۆر كه‌س به‌من ده‌ڵێت به‌به‌ختیت به‌ڵام من خۆزگه به‌وه ده‌خوازم كه كات بۆ دواوه بگه‌ڕایه‌ته‌وه و باوكم له ژیاندا بوایه و بیزانیانه كه من كوڕی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وم ئه‌وه ڕه‌نگه به جۆرێكی دیكه ژیانی بكردایه"
AM:09:44:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3880
جار خوێنراوه‌ته‌وه