هۆکارەکانی هەڵوەرینی و قژ و گەشەنەکردنی
وێستگە ستایل-
سورشتیە و زۆرکات لەژیاندا قژمنا تەنک دەبێت و هەڵدەوەرێت و گەشەی کەمێک خاودەبێتەوە، ئەمەش له پڕدا ڕوودەدات کەسەکە تووشی خەمۆکی دەکات بەڵام مه‌رج نیه ئه‌مه ته‌نها به‌هۆی به‌كارهێنانی بۆیه و كرێمی مادده‌ی كیمیاییه‌وه بێت، چونكه كه‌سانێك هه‌ن هه‌رگیز بۆیه به‌كارناهێنن و قژیشیان بێهێز ده‌بێت كه ره‌نگه بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
1-وشكبوونه‌وه‌ی قژ
یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی تێكدان و ناشرینبوونی قژ، هه‌ر بۆیه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه هه‌وڵبده زه‌یتی سروشتی به‌كاربهێنه وه‌كو زه‌یتی گوێزی هیندی وزه‌یتی زه‌یتون به‌تایبه‌تی له‌كاتی داهێنانیدا.
2-دڵەڕاوکێ
بیركردنه‌وه‌ی زۆر و دڵەڕاوکێ یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ، هه‌ر بۆیه هه‌وڵبده هه‌میشه كه‌سێكی ئارامبه و یاخود هه‌وڵبده راهێنانی وه‌رزشی یۆگا ئه‌نجام بده‌یت، تا دووربخاته‌وه له دڵەڕاوکێ .
3-كه‌می پرۆتین
قژ پێویستی به %70 رێژه‌ی پرۆتین هه‌یه، هه‌ر بۆیه كه‌می ئه‌م پێكهاته‌یه زیانی هه‌یه و قژ تێكده‌دات و هه‌ڵیده‌وه‌رێنێت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش هه‌وڵبده خواردنه پرۆتینیه‌كان زۆر بخۆیت.
4-كه‌م خه‌وی
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ، كه‌م خه‌ویه جگه له‌وه‌ی زیان به پێستیش ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه هه‌وڵبده 8 كاتژمێر كه‌متر نه‌خه‌ویت رۆژانه.
5-به‌كارهێنانی ئوتو ئامێری وشك كردنه‌وه
گه‌رمی زۆر زیان به قژ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌كاریبهێنیت، چونكه ده‌بێته هۆی فه‌وتانی پرۆتین و چه‌وری قژ.
PM:02:23:19/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوه‌ته‌وه