‌ئاسانترین ڕێگا بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن

وێستگە ستایل-



بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن نیشانەیەکی مەترسیدارە و پێویستە پارێز بکرێت و بەپەلە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بۆ ئەوەی لەڕێگای خواردنی تەندروستەوە بتوانیت چارەسەری کێشەی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێنت بکەیت هەوڵبدە ئەم جۆرە خواردنانە بخۆ.

چەرەسات یەکێکە لە خواردنە باشەکان بەتایبەت بادام و گوێز و ئەلیبابا، چونکە دەوڵەمەندە بەچەوری بەسوود.

ماسی وەک سەلەمون کەیەکێکە لەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە ئۆمیگاسێ و پێکهاتەی چەوری بەسوود، خواردنی لەگەڵ زەیتی زەیتون یان ئامادەکردنی زۆر بەسوودە.

زەیتی زەیتون سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و چەوری زیانبەخشی تێدانییە و دەتوانیت بۆ لەگەڵ هەموو خواردنێک بەکاریبهێنیت بەمەرجێک لەبەردەم پلەیەکی زۆر گەرم نەبێت.

شۆڤان خۆراکێکی بەسوودە بۆ زۆر نەخۆشی وەک دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و کێش و زۆر لایەنی دیکە.

ترشیەکان بەتایبەتی سندی و پرتەقاڵ و لیمۆ کەدەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.


PM:02:15:19/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌