9 زانیاری سهرسوڕهێنهر لهسهر چاوهكانت بزانه
وێستگە ستایل-
چاو ئهندامێكی گرنگی جهستهیه و كۆمهڵێك تایبهتمهندی خۆی ههیه، دکتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لهم بابهتهوه باسی لێوهدهكات.
1- پژمەی چاو: هەندێک کەس هەستیارییان هەیە بە ڕووناکی بەهێز و توشی پژمە دەبن بە تایبەت کاتێک تیشکی خۆر بەر چاویان بکەوێت، چارەسەریش بۆ ئەمە چاویلکەی هەتاوییە. (photic sneeze reflex)
2- لە ڕاستیدا ئێمە بە چاو شت نابینین، بەڵکو بە مێشک دەیبینین، چاو تەنها وەکو کامێرایەک ڕووناکی وەردەگرێت و داتاکانی دەنێرێت بۆ مێشک.
3- مرۆڤ شتەکان بە سەرەوخواری دەبینێت و دواتر لە مێشکەوە ڕێک دەکرێتەوە.
4- خێراترین ماسولکەی لەش لە پێڵووی چاودایە، بۆیە ئەگەر شتێک زۆر بە خێرایی ڕوو بدات دەوترێت "لە چاو تروکانێکدا ڕوویدا."
5- ڕەنگینی سووری چاو لە کاتی وێنەگرتندا بەهۆی کاردانەوەی دەمارە خوێنەکانی تۆڕەی چاو درووست دەبێت.
6- ووردی ئەو وێنەیەی چاو دەیگرێت، نزیکەی ٥۷٦ میگاپیکسڵە.
7- بوونی دوو چاو بۆ ئەوەیە هەست بە قوڵی شتەکان بکەین، واتە شتەکان بە بەرجەستەیی ببینین نەک وەکو وێنەیەکی هەڵواسراو، ئێستا چاوێکت بگرە و سەیری شتێک بکە، هەست دەکەیت وەکو وێنەیەک دەردەکەوێت، واتە درێژی و پانی دەبینیت، بەڵام هەست بە دووری و قووڵی تەنیشتەکانی ناکەیت.
8- برینداری لە گلینەی چاودا زۆر بە خێرایی سارێژدەبێت، نزیکەی ۲ ڕۆژی پێدەچێت.
9- ئەگەر لە بنەماڵەکەشتاندا ڕەنگی چاوی سەوز و چاوی شین نەبووبێت، ئەگەری هەیە مناڵی تۆ هەیبێت.
AM:11:41:18/05/2019
ئهم بابهته 8480
جار خوێنراوهتهوه