خۆشه‌ویستی له یه‌كه‌م بینینه‌وه دروست ده‌بێت؟
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار كاتێك که‌سێك ده‌بینین هه‌ر ڕه‌گه‌ز و شێوه‌یه‌کی هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ خۆشمان ده‌وێت ده‌ڵێین چووه دڵمانه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌ڵێین خۆشمان ناوێت وڕقمان لێی ده‌بێت به یه‌که‌م بینین ،ئه‌مه زۆرجار په‌یوه‌ندی به‌جوانی و ناشیرینی و جلوبه‌رگ وپاکوخاوێنیه وه نیه.
کۆمه‌ڵێک زانای بواری ده‌رونناسی له زانکۆی فلۆریدای ئه‌مه‌ریکی یه‌که‌م لێكدانه‌وه‌ی زانستی‌یان بۆ ئه‌م بابه‌ته كردوه که‌هه‌ندێک که‌س ده‌موچاو وشێوه‌یان سه‌رنجڕاکێشه، به‌شێوه‌یه‌ک سه‌رنجی خه‌ڵکی ڕاده‌کێشن کاتێك ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌ونه خۆشه‌ویستیانه‌وه (وه‌ک ده‌ڵێن یه‌خسیریان ده‌بن وده‌که‌ونه داویانه‌وه له یه‌که‌م بینینه‌وه).
جۆن مینه‌ر که پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری بواری سایکۆلۆژیایه له‌زانکۆی ناوبراو و سه‌رپه‌رشتی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی کردوه ده‌ڵێت "هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م دیارده‌یه(که ڕاسته‌وخۆ یه‌کێک سه‌رنجت ڕاده‌کێشێت و سه‌رسام ده‌بیت پێوه‌ی)هۆکاره‌که‌ی شێوازێكی موگناتیسی هه‌یه به‌ڵام ئه‌م ڕاکێشانه موگناتیسیه له چاودایه وته‌نها له سه‌ر ئاستی چاوه،وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "سه‌رسوڕمان له گرنگترین گۆڕانکاریه‌کانه که له ژیانی مرۆڤدا هه‌یه به‌ڵام که‌سه‌که خۆی هه‌ستی پێ ناکات و زۆریش هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه و "خۆشه‌ویستی له یه‌که‌م بینینه‌وه یه‌کێکه له‌و مه‌سه‌له گرنگه بێ لێكدانه‌وانه"
بنه‌مای سه‌ره‌کی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی (مینه‌ر)ئه‌وه ده‌رده‌خات که مێشکی ئاده‌میزاد به تێپه‌ڕینی کات و گوزه‌راندنی ته‌مه‌ن گه‌شه ده‌کات و پێش ده‌که‌وێت له گه‌ڵ گۆڕانکاریه بایۆلۆجییه‌کانیدا به شێوه‌یه‌ک که ڕاسته‌وخۆ سه‌رنجی ده‌ڕوات به لای سیگناڵه سه‌رنجڕاکێشه لاشه‌ییه‌کانی خه‌ڵکانی چوارده‌وری.
ئا: د.دانیال سه‌عدی حامید
پزیشكی نه‌خۆشيیه ده‌روونیه‌کان
AM:10:40:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5224
جار خوێنراوه‌ته‌وه