به‌وێنه.. به‌هۆی گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانیه‌وه ڕوخساری شێوا
وێستگە ستایل-
خانمێكی به‌ریتانی به‌هۆی جوانكاری گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانیه‌وه به ته‌واوه‌تی ڕوخساری شێواوه و ئازارێكی زۆری بۆ دروست بووه.
كیلی ماكفیكر له وێست یۆركشایر له به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌ڵێت" ئه‌و حه‌شوه‌یه‌ی كه نرخی ته‌نها به 90 جونه‌ی ئه‌سته‌رلینیه هه‌رزان بووه و بۆ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانی به‌كاریهێناوه ئه‌مه گرفتێكی بۆ دروست كردوه كه هیچ له چاوه‌ڕوانی ئه‌ودا نه‌بووه"
پزیشكه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته ناچار بوون بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر چه‌ند كونێك بكه‌نه لێوی ئه‌م خانمه‌وه یۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش ناچار بووه ماوه‌ی 3 هه‌فته له ماڵه‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه به‌هۆی شێواوی لێوه‌كانیه‌وه.
ئه‌م ئافره‌ته هۆشداری به خانمان ده‌دات به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ جوانكاری نه‌چنه لای ئه‌و پزیشك و كه‌سانه‌ی پسپۆڕیان له بواره‌كه‌دا نییه.
ماكفیكر ده‌شڵێت" لێوی سه‌ره‌وه‌م له لێوی خواره‌وه‌م گه‌وره‌تر بووه ناچار بووم بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته نه‌چمه سه‌ر كاره‌كه‌م و له‌كاتی چونه ده‌ره‌وه‌شمدا پارچه‌یه‌ك قوماشم به ده‌ممه‌وه گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له گاڵته پێكردنی خه‌ڵك دووربم چونكه هه‌موان به گاڵته جاڕیه‌وه ته‌ماشایان كردووم ئه‌و كاته‌ش كه جوانكاریه‌كه‌م بۆ كراوه لێوه‌كانم كون كراوه و هه‌ستم به ئازارێكی زۆر ده‌كرد و خوێنێكی زۆر به‌ر ڕوخسارم كه‌وت به‌ڵام له‌وه دڵنیا بووم ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌كه‌م بۆ ده‌كات خۆی كاری خۆی ده‌زانێت"
ئه‌م خانمه له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه ئه‌و پزیشكه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه جوانكاریه‌كه‌ی بۆ كردوه و ته‌نها دوای 24 كاتژمێر له جوانكاریه‌كه لێوی وه‌ك میزه‌ڵدان ئاوساوه و ئه‌مه ناچاری كردوه بچێته نۆرینگه‌ی تایبه‌تی پزیشكی جوانكاری و له‌وێشه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه هه‌تا چاره‌سه‌ری ته‌واو وه‌ربگرێت.
AM:10:20:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6308
جار خوێنراوه‌ته‌وه